پێلێ: لەدایکبوونی ئەفسانەیەک

پێلێ: لەدایکبوونی ئەفسانەیەک (بە ئینگلیزی: Pelé: Birth of a Legend) فیلمێکی ژیاننامەیی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠١٦ و باس لە سەرەتای ژیانی پێلێی یاریزانی تۆپی پێی بەڕازیلی و گەشتەکەی لەگەڵ بەڕازیل دەکات بۆ بردنەوەی مۆندیالی ١٩٥٨. فیلمەکە لە دەرھێنان و نووسینی جێف زیمبالیست و مایکل زیمبالیست بووە، کە کیڤن دی پاولا، ڤینسێنت دی ئۆنۆفریو، ڕۆدریگۆ سانتۆرۆ، دیێگۆ بۆنێتا، لەگەڵ کۆڵم مینی، و کامێرایەکی خودی پێلێ ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە. فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی نێوان کارەکتەری پێلێ و باوکی. وێنەگرتنی فیلمەکە لە شاری ڕیۆ دی جانیرۆ لە نێوان مانگی ئەیلوولی ٢٠١٣ کۆتایی ساڵی ٢٠١٤ ئەنجامدراوە.

پۆستەری فەرمی فیلم

فیلمەکە بە وەڵامێکی نەرێنی ڕەخنەگران بڵاوکرایەوە، ڕەخنەگرانی فیلم ئاماژەیان بە کەموکوڕییەکانی گێڕانەوەکە کرد و ڕەخنەیان لە نەبوونی قووڵی گرت.

کورتە دەستکاری

دوای ئەوەی لە مۆندیالی ١٩٥٠ لە نێو خاکی خۆیانە و لە یاریگای ماراکانە بەرازیل تووشی ئابروچوون دەبێتەوە لە یاری کۆتایی و کۆتا خولەکەکان و لە ١٩٥٤ یش بەھۆی نەبوونی ھیچ مۆراڵێک بەرامبەر ھەنگاریا دەر دەکرێت لاوێکی ١٧ ساڵان بەڵێن بە باوکی دەدات کە بەڕازیل بکاتە بە خاوەنی جامی جیھانی

سەرچاوەکان دەستکاری