لە ئاکامگریدا، پێشەکی قسەیەکی ڕاست یان درۆیە کە لە دەسپێکی بەڵگەیەکی لۆژیکیدا ھاتووە بۆ ئەوە پێشەنگایەتیی زەین بکات بەرەو ئاکامی ڕاست یان درۆی بەڵگەکە.[١] مرۆڤ ھەندێکات پێشەکییەکان بەبێ دەربڕین و ڤەگۆتن دەھێڵێتەوە کە لەو حاڵەتەدا پێیان دەوترێ پێشەکیگەلی ونبوو، بۆ نموونە:

سوقرات بمرە (= نەمێنە، فانییە)، چونکە ھەموو مرۆڤەکان بمرن.

ئاشکرایە کە ڕستەیەک بەڕاشکاوی نەتراوە ئەوەش ئەمەیە: سوقرات مرۆڤێکە. ئەمە پێشەکییە ونبووکەیە. ئەگەر بەتەواوی بگوترێ ئەوە دەبێتە:

لەبەر ئەوەی کە ھەموو مرۆڤەکان بمر و فانین و سوقراتیش مرۆڤێکە، ئەمە وای لێ دەکەوێتەوە کە سوقرات بمرە.

لەم نموونەیەدا، ڕستەکانی «ھەموو مرۆڤەکان بمرن» و «سوقرات مرۆڤێکە» پێشەکییەکانن، لەگەڵ ئەوەدا «سوقرات بمرە» کۆتایییەکە یان ئاکامەکەیە.

ڕەتکردنەوە یا وەرگرتنی پێشەکییەکان دەستکاری

بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە ئەوە فێر دەکا کە لە کاتی ھەڵسەنگاندنی بەڵگەکاندا چۆن لەگەڵ پێشەکییەکانا مامەڵە بکرێ: ئاخۆ ڕەت بکرێنەوە؟ یا وەربگیرێن؟ سێ ھۆی باش ھەیە بۆ ڕەتکردنەوە و بەدواوەدانی پێشەکییەک: یەکەم ئەوەی کە پێشەکییە ڕاست نەبێ، دووەم ئەوەی کە پەیوەندیی بە ئاکامەکەوە نەبێ و، سێیەمیش ئەوەی کە لاواز بێ و بە کەڵکی ئەوە نەیێ ئاکامەکە پشتیوانی بکا. ئەگەر تەنیا یەکێ لەم سێ مەرجەش لە جێی خۆیا نەبوو، ئەوە پێشەکییەکە شیاوی ڕەتبوونەوەیە. بەڵام، بۆ وەرگرتنی، پێویستە ھەر سێی مەرجەکان، یانی ڕاستبوون و پەیوەندیداربوون و بەھێزبوون، بە جێ ھێنرابێتن.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Audi, Robert, ed. (1999). The Cambridge Dictionary of Philosophy (2nd ed.). Cambridge: Cambridge University Press. p. 43. ISBN 0-521-63136-X. Argument: a sequence of statements such that some of them (the premises) purport to give reasons to accept another of them, the conclusion
  2. ^ Tittle, Peg. Critical thinking, an appeal to reason. p. 74.