پیرەمەگروون

(لە پیرەمەگرونەوە ڕەوانە کراوە)

پیرەمەگروون (بە ئینگلیزی: Piramagroon)

پیرەمەگروون
Piramagrun
دیمەنی شارۆچکەی پیرەمەگروون
دیمەنی شارۆچکەی پیرەمەگروون
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای دووکان
ناحیەناحیەی پیرەمەگروون
بەرزایی
٧٩٨ مەتر (٢٬٦١٨ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠٢٣)
 • سەرجەم٥٠٢٣١
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

شارۆچکەی پیرەمەگروون لە ساڵی 1988ز دروستکراوە، ڕووبەرەکەی نزیکەی 11 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، ئەم شارۆچکەیە ناوەندی ناحیەی پیرەمەگروونە.[٢] ،شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە ناحیەی پیرەمەگروون، قەزای دووکان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٣]، شارۆچکەی پیرەمەگروون بەناوی شاخەکەیەوە ناونراوە کە شاخی پیرەمەگروونە، پیرەمەگروون بە گشتی ناوچەیەکی فێنکە، ئاو و هەواکەی بەگشتی باشە بەراورد بە شاری سلێمانی و قەزای دووکان و ناوچەکانی دەور و بەری

گرنگترین شوێنەکانی شارۆچکەی پیرەمەگروون دەستکاری

  • مزگەوتی گەورەی پیرەمەگروون
  • یانەی وەرزشی پیرەمەگروون
  • ناوچەی پیشەسازی پیرەمەگروون
  • سایلۆی پیرەمەگروون
  • سەیرانگای گوندی زێوێ
  • گوندی کرژە
  • گوندی یاران بەگ
  • گوندی چەرمەگا
  • ............ هتد.
  • وە ناسراوترینیان شاخی پیرەمەگروون

جوگرافیا دەستکاری

پیرەمەگروون لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی سوسێی ئاڵەمەرە و لە باشوور لەگەڵ گوندی تەڕەماری خواروو و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی قەرەچەتان و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی کرژە.[٤][٥][٦]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری