پیرتاج
پیرتاج شارەدێیەکە، کەوتووەتە گوندەواری پیرتاج، ناوچەی چەنگ ئەڵماس، شارستانی بیجاڕ، پارێزگای سنە، ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئێران.[١] ئەم شارەدێیە ناوەندی گوندەواری پیرتاجە.
پیرتاج | |
---|---|
پیرتاج - Pir Taj | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | سنە |
شارستان | بیجاڕ |
ناوچە | چەنگ ئەڵماس |
گوندەوار | پیرتاج |
بوون بەشارەدێ | ٢٠١٣ |
بەرزایی | ١٧١٢ مەتر (٥٬٦١٧ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ١،١٩٩ |
زمان و ئایین | |
• زمان | ئازەری |
• ئایین | ئیسلام(شیعە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٨٧ |
ناو دەستکاری
لە بەشی باکووری ئەم شارەدێیەدا کێوێک بە ناوی (پولەک عەنبەر) ھەیە، کە لەسەر لوتکەی کێوەکە بەردێ بە شێوەی تاج ڕاوەستاوە بەم ھۆیە ئەم شارەدێیە نازناوی (پیرتاج)ی لێنراوە
مێژوو دەستکاری
جوگرافیا دەستکاری
پیرتاج ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:
- لە باکوورەوە لەگەڵ گوندی نەریمان قشلاق.
- لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی شاھوار.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی ڕۆستەماباد.
- لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی ئاغبولاغ چەنگ ئەڵماس.[٢]
دانیشتووان دەستکاری
- بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (١٫١٩٩)کەس و (٣٦٢)خێزان بووە.[٣]
- دانیشتووانی شارەدێکە لە ئازەرییەکان پێکھاتووە.
- بە ئازەری دەدوێن. [٤]
ئایین دەستکاری
بەروبوومی کشتوکاڵ دەستکاری
ھەبوونی زەوی کشتوکاڵی بەراو و دێمی بەپیت و بوونی ئاوی زۆری سەرزەوی و ژێر زەوی و ئاوھەوای کوێستانی و دابارینی بارانی گونجاو ساڵانە، ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ ئەوەی کە بەرووبوومێکی باش بەرھەم بێت لە گەنم و جۆ و نۆک و نیسک و ماش و پەتاتە و تووتن و ھتد لەم شارەدێیەدا.
ھەروەھا کەش و ھەوای گونجاوی ئەم شارەدێیە وەھایە کە دەست بدات بۆ رەز و باخ کە لە باخەکانی سێو و ھەرمێ و قەیسی و گێلاس و ھەڵوژە و قۆخ و ...ھتد. وەچەندەھا دارو درەختی خۆڕسکی بەردار و بێبەر لە ناوچەکەدا ھەیە.
ئەمانەش ببینە دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان (کوردی).
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە (کوردی).
- ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١".
- ^ جەلالەدین شافیعی کورد. جوغرافیای تاریخی کوردستان (کوردی).
- ^ «سەرتیپ حاجعلی رزمآرا». فرھنگ جغرافیائی ایران(ابادیھا) (فارسی).