پیاوان لە مەریخەوە ھاتوون، ژنانیش لە ڤینۆسەوە
پیاوان لە مەریخەوە ھاتوون، ژنانیش لە ڤینۆسەوە (بە ئینگلیزی: Men Are from Mars, Women Are from Venus) کتێبێکە ساڵی ١٩٩٢ لەلایەن نووسەری ئەمریکایی جۆن گرەی نووسراوە کە لەبارەی گرفت و کێشەکانی نێوان ژن و پیاوانە لە ژیانی ھاوسەریدا. ئەم کتێبە کێشە باوەکانی نێوان ژنان و پیاوان دەستنیشان دەکات و دەڵێت زۆربەی ئەم کێشانە لە جیاوازی دەروونی نێوان ڕەگەزی ژن و پیاو سەرچاوە دەگرێت، وەکوو ئەوە وایە کە ژنان و پیاوان لە دوو ھەسارەی جیاوازەوە ھاتبن و ھەندێک ڕێنمایی دەخاتە ڕوو بۆ پێکھێنانی پەیوەندییەکی سەرکەوتوو و باشتر تێگەیشتنی ھەر یەک لە ژنان و پیاوان لە ڕەگەزی بەرامبەریان و کەمکردنەوەی ناکۆکی لە نێوانیاندا.
نووسەر | جۆن گرەی |
---|---|
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
چەشن | دەروونناسی |
بڵاوکەرەوە | HarperCollins |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢ |
جۆری کتێب | Hardcover |
لاپەڕەکان | ٢٨٦ |
ژپنک (ISBN) | 978-0-06-057421-5 |
ئەم کتێبە زۆرتر لە ١٥ میلیۆن دانەی لێ فرۆشراوە[١][٢] و بەپێی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن بەرزترین پلەی لەنێوان کارە ناخەیاڵییەکانی دەیەی ١٩٩٠ بەدەستھێنا.[٣]
ڕا نەرێنییەکان دەستکاری
نووسەر جولیا تی وود لە ساڵی ٢٠٠٢ وەڵامێکی ڕەخنەیی بڵاوکردەوە سەبارەت بەم کتێبەوە .[٤] لە بەرگی یەکەمی کتێبی جیاوازی بنەڕەتیدا، سیمۆن بارۆن - کۆھین سەبارەت بەم کتێبەوە دەڵێت: «ئەو ڕوانگەیەی کە پیاوان خەڵکی مەریخن و ژنان ڤینۆس جیاوازی نێوان دوو ڕەگەز زۆر توندڕەوانە پێشان دەدات. دوو ڕەگەز جیاوازن، بەڵام ئەوەندە جیاواز نین کە نەتوانن لە یەکتری تێبگەن».[٥]
وەرگێڕانەکان دەستکاری
ئەم کتێبە لەلایەن سێ وەرگێڕی جیاوازەوە کە بریتین لە پاسار شێرکۆ، دڵشاد شارباژیری، ئیبراھیم بەھائوددین، وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.
« | خۆشەویستی وەکوو باخچەیەک وایە. ئەگەر بتھەوێت بگەشێتەوە، پێویستە بە بەردەوامی ئاو بدرێت. پێویستی بە بایەخێکی تایبەتیش ھەیە، دەبێت وەرزەکان و ھەروەھا کەش و ھەوا چاوەڕواننەکراوەکانیش لەبەر چاو بگرین. دەبێ تۆوی نوێ بچێنرێت و گژوگیاکان ھەڵبکێشرێت. بە ھەمان شێوە بۆ ھێشتنەوەی سیحری خۆشەویستی بە زیندوویی پێویستە لە وەرزەکان و لە سروشت و لە پێویستییە تایبەتییەکانی خۆشەویستی تێ بگەین.
|
» |
—پەڕەگرافێک لە کتێبەکە |
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ Beaumont-Thomas, Ben (February 14, 2017). "Interview to John Gray. How we made Men Are from Mars, Women Are from Venus". The Guardian. Retrieved November 18, 2018.
- ^ "HarperCollins Catalogue [25th Anniversary]". HarperCollins. 2017. Retrieved November 18, 2018.
- ^ "Grisham ranks as top-selling author of decade". CNN.com. December 31, 1999. Archived from the original on 2012-09-08. Retrieved November 18, 2018. ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Wood, Julia T. (Winter 2002). "A Critical Response to John Gray's Mars and Venus Portrayals of Men and Women". Southern Communication Journal. Memphis, Tennessee. 67 (2): 201–210. doi:10.1080/10417940209373229. OCLC 936904728.
- ^ Baron-Cohen, Simon (2004) [2003]. The Essential Difference. Male and Female Brains and the Truth about Autism. City of Westminster, London: Penguin UK. p. 9. ISBN 978-0-14-190944-8. ISBN 0-14190944-7.
Pp. 223, 246.
{{cite book}}
: External link in
(help)|origyear=
و|quote=
سەرچاوەکان دەستکاری
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Men Are from Mars, Women Are from Venus»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
- Men are from Mars, Women are from Venus
- Men Are From Mars, Women Are From Venus ٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. on WikiSummaries
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |