پۆڕ باڵندەیەکى دەشتاییە هاوشێوەى سوێسکەیە بەڵام گەورەترە و لە کەو بچووکترە ، پنتى رەش و سپى پێوەیەـ پشت ملى رەنگى خورماییەو دەنووکى کورتە. خاڵى سپیی لە ژێرچاودایە. بە جووت لە لێوار ئاوو لەناو بێشەڵاناندا دەژین . نێرەى پێى دەگوترێت (ئاودەڵ). مێیەکەى لاقى سوورە.

پۆڕ
ئاودەل نێرەى پۆڕ
Scientific classification
Class:
Subfamily:

ناوەکانى زۆرن : دوڕاج، ئاڤدەل، کەناچە، ئایکناسە، زیوەکەو ، زڕەکەو، تڤلیلک، سوێسکە رەشە، تووکەسەر ، قەتێى لمى، مریشکى دەشت.

لە کوردستان راوى پۆڕ باوە لەبەر گۆشتە خۆشەکەى, لە فۆلکلۆرى کوردیدا پۆڕ و پۆڕی بەلەک وەسفە بۆ جوانى یار.

پۆڕی ڕەش (مێ)