پۆلدەشت

شارێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان

پۆلدەشت یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا دەکەوێتە باکوری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران و ناوەندی شارستانی پۆلدەشتە، ئەم شارۆچکەیە بە دووری (٤٩)کم دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی ماکۆوە و بەدووری (٢٩)کم دەکەوێتە باکوری ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی شەوتەوە، بەدووری (٥١)کم دەکەوێتە باکوری شارۆچکەی قەرەزیائەددینەوە، بەدووری (٣٣)کم دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای نەخچەوانەوە. ئەم شارۆچکەیە لە سەر سنوری ووڵاتی ئێران و کۆماری ئۆتۆنۆمی نەخچوان ھەڵکەوتووە و کەوتووەتە سەر ڕۆخی ڕووباری ئاراس و ڕووباری زنگبار ئەم شارۆچکەیە دەکات بەدووبەشەوە و بە ڕووباری ئاراس دەگات، ئەم شارۆچکەیە ھاوسێی شارۆچکەی شاتەختی کۆماری ئۆتۆنۆمی نەخچەوانە، دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیە لە کورد و ئازەری پێکھاتوون، لەم شارۆچکەیەوە بەئاسانی گوندەکانی شاتەختی نەخچەوان و بیناکانی شاری نەخچەوان دەبینی، شارۆچکەیەکی بازرگانی ھەڵکەوتووە.[١][٢]

پۆلدەشت
Puldəşt - پلدشت - عەرەبلەر - عەرەبلو - عەرەب چۆلی
Poldasht
دیمەنی شارۆچکەی پۆلدەشت
دیمەنی شارۆچکەی پۆلدەشت
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگائازەربایجانی ڕۆژاوا
شارستانپۆلدەشت
ناوچەناوەندی شارستانی پۆلدەشت
دروست بوونی١٩٥٩
دەسەڵات
 • قایمقامئەکبەر عەبدوڵا نەژاد
ڕووبەر
 • شاری
٢٫٨٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٫١١ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٧٨٤ مەتر (٢٬٥٧٢ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٦)
 • شارۆچکە١١،٤٣٧
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کرمانجیئازەری
 • ئایینشیعە دوانزە ئیمامی، سوننە
تەلەفۆن٠٤٤
وێبگەhttp://www.poldasht.gov.ir/

http://www.poldasht.com

http://www.poldasht.gov.ir

ناو دەستکاری

  • عەرەبلەر ناوی کۆنی ئەم شارۆچکەیەیە، کە لەمێژوودا نووسراوەتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ (١٥٠) ساڵ لەمەوپێش بۆسەدەمی موزەفەرەدینی قاجار و سەرەتای سوڵتەی موحەمەد عەلی شاە کە لەو سەردەمەدا گوند بووە.
  • لە (٧-٣-١٩٣٨)دا ناوی ئەم گوندە گۆڕدرا بە پۆلدەشت.[٣]

مێژوو دەستکاری

  • مێژووی سەرەتای دروست بوونی ئەم شارۆچکەیە تا ئێستا بەدروستی لە بەردەستمان نییە، ئەوەی ھەیە ئەم شارۆچکەیە لەسەرەتادا گوند بووە و بووەتە ناوەندی ناوچە یان شارەدێ، لە ساڵی (١٩٣٧ز) پۆلدەشت یەکەم ناوچە بووە لە گوندەوە بووە بە شارەدێ لە مێژووی کارگێڕی ئێراندا، وە بووە بەیەکێک لە چوار ناوچەی شارستانی ماکۆ. لەدابەشی کارگێڕی ساڵی (١٩٧٦)دا ناوەندی ناوچەی شاەئاباد بووە لەسێ گوندستان پێکھاتووە.
  • مەرزی پۆلدەشت - شاتەختی، مەرزێکی نێودەوڵەتی و بازرگانی گرنگی نێوان ئێران و کۆماری ئۆتۆنۆمی نەخچەوانە و ئەم مەرزە بەئامادەبوونی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران و ئیلھام عەلیەڤی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان لەساڵی (٢٠٠٧)دا بەفەرمی کرایەوە.
  • مێژووی ھەندێک دامەزراوەی حکومی:
    • بوون بە ناوندی ناوچە(ناحیە) لە ساڵی (١٩٢٥)دا.
    • لەساڵی (١٩٣٧)دا یەکەم خوێندنگەی تیادا کراوەتەوە.
    • دامەزراندنی شارەوانی لە ساڵی (١٩٦٤)دا.
    • دروست کردنی بنکەی پۆلیس لە ساڵی (١٩٢٧)دا.
  • لە ساڵی (٢٠١٠)دا ئەم شارۆچکەیە کرایە ناوەندی شارستانی پۆلدەشت و جیاکرایەوە لە شارستانی ماکۆ.
  • مێژووی ئەم ناوچەیە زۆر کۆنە بەڵام بەھۆی داگیرکاری و ململانێی ھێزەدەسەڵاتدارەکانی عوسمانی و سەفەوی بەتایبەت لەم ناوچەدا بووە ھۆی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە شارۆجکەی پۆلدەشت لەناو سنوری کورداندایە و لە دێرینەوە خاکی کوردان بووە، بەھۆی دروست بوونی ململانێی کوردان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێراندا بۆ داواکردنی سەربەخۆیی، دەسەڵاتداران بە ئەستەنگیان زانیون و لەبەرئەوەی ھەژموونی دەسەڵاتیان زیادبکات لە ناوچەکەدا لەبەرئەوە زۆرێک لە خێڵە کۆجەرییە زمان تورکرکانیان ھێناوەتە سەر ئەم خاکە و نیشتەجێیان کردوون، لە شارۆچکەی پۆلدەشت دوو تیرەی بۆھێناون:
    • تیرەی (ئەحمەد ئۆغلی) بە سەرۆکایەتی (کەربەلایی محەمەد ڕەحیمی باوکی عەلی بەگ) کە لەلای ڕاستی ڕووباری زنگبار نیشتەجێ بوون.
    • تیرەی (سەیدلەر یان سەیدەکان) بەسەرۆکایەتی (سەید شوجاعەدین) لە نەوەی (میر فەخرەدینی گڵپایگانی) کە لەچەپی رووباری زنگبار نیشتەجێ بوون.

جوگرافیا دەستکاری

پۆلدەشت لە کەناری ڕووباری ئاراسدا ھەڵکەوتووە، ڕوباری زەنگەبار ناوەندی شار دەبڕێت و بە ڕووباری ئاراس دەگات، ئاو و ھەوای پۆلدەشت نیمچە ووشکە. زستانی زۆر ساردە و ھاوینی گەرمە، ئەم شارە کەوتۆتە نێوان ھەردوو دەشتی شیبلو و زەنگەنە، چواردەوری ڕووباری ئاراس بە دارستان دەورە دراوە کە ئەمەش جوانی بەم شارە بەخشیوە. پۆلدەشت لە سێ ناوچە پێکھاتووە:[٤][٥][٦]

  • چایباسار ژێرین
  • قرھ قویون
  • گچلرات

پێکھاتەی دانیشتوان دەستکاری

  • ژمارەی دانیشتوانی شارۆچکەی پۆلدەشت (١١،٤٣٧)[٧] کەسە و لە (٢،٢٠٥)[٨]خێزان و (٤،٣٢١)[٩]نێر و (٤،٢٦٣)[١٠]مێ پێکھاتووە.
  • لەڕووی نەتەوایەتییەوە لە نەتەوەی کورد و نەتەوەی ئازەری پێکھاتووە.
    • ژمارەی دانیشتوانی کورد دەکاتە (٥،٩٠٠)کەس کەدەکاتە ڕێژەی ٥٢٪ دانیشتوانی شارۆچکەکە.
    • ژمارەی دانیشتوانی ئازەری دەکاتە (٥،٤٤٧)کەس کەدەکاتە ڕێژەی ٤٨٪ دانیشتوانی شارۆچکەکە.
  • کوردەکانی ئەم شارۆچکەیە لە ھۆزی میلانن.
پێکھاتەی پۆلدەشت لە ٢٠١٦ [١١]
ڕێژەی سەدی
کورد
  
٥٢٪
ئازەری
  
٤٨٪

ئابوری دەستکاری

پیشەی سەرەکی دانیشتوانی ئەم شارە کشتوکاڵ و ئاژەڵداریە، بەڵام پاش رووخاندنی یەکێتی سۆڤیەت و دروست بوونی کۆماری ئازەرباینجان، پۆلدەشت وەک شوێنێکی بازرگانی گرنگ دەرکەوت و زۆری دانیشتوانی بە کاری بازرگانییەوە خەریکن. لەم چەند ساڵەی دوایدا بە دروست کردنی ئاوبەندی ماکۆ و ئاولادان بۆ گوندەکان جارێکی کە لەم ناوچەیەدا کشتوکاڵ پەرەی سەندەوە.[١٢][١٣][١٤][١٥][١٦][١٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان(کوردی).
  2. ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 30ی Septemberی 2019. Retrieved 30ی Septemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  4. ^ [١][بەستەری مردوو]
  5. ^ پل پلدشت - شاھتختی[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  6. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 23ی Julyی 2018. Retrieved 8ی Julyی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ ٢٠١٦
  8. ^ ٢٠٠٦
  9. ^ ٢٠٠٦
  10. ^ ٢٠٠٦
  11. ^ نەسیری, موژگان (2016). جوگرافیا. تاران: ئەنجامی کتێب. ISBN 978-964-415-206-1.
  12. ^ دربارھ پلدشت بخوانید در آذرنیوز ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ نقش بندھای خاکی در ایستگاھ پخش سیلاب پلدشت
  14. ^ http://wikimapia.org/
  15. ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  17. ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١". Archived from the original on 14ی Novemberی 2014. Retrieved 20ی Septemberی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)

ئەمانەش ببینە دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری