پوونگە، پونگ یان پوونە (ناوی لاتینی Mentha pulegium) گیایەکی بۆنخۆشە کە ھەم ئاویی M. aquatica و ھەم دێمی M. arvensis یشی ھەیە. پوونگە لە تیرەینەعناکان (Labiacées)ە، لە پوونگە ئاوی و دێمیدا زۆر جۆری دیکە جیا ئەبنەوە کە لە تام و ڕەنگدا جیاوازن، بۆ وێنە جۆرێکیان تامی پرتەقاڵ ئەدا و خورێکیان لەوانی دیکە تیژترە و ھەر بەم بۆنەوە ناوی دیکەیان وەخۆ گرتووە، لاسکەکانی باریک و لوولەیین و گەڵاکانیشی وەک گەڵای نەعنا ئەچێ، بەڵام بچووکتر و نووک تیژ و ددانەدارن و زۆرتر لە نێو ئاو و لێواری ئاودا ئەڕوێ. پونگە بە تەرچکی خواردنی زۆر خۆشە، بەڵام کە پیر ئەبێ، بەکەڵکی خواردن نایە و پێی ئەڵێن "پنگەڵ" یان "بۆ" و لەم کاتەدا بە قەد باڵای پیاوێک بەرز دەبێ و لە گەڵەکانیدا کە ڕەنگیان پەمەیی و بەنەوشن تووکێکی وەک خوری ئەڕوێ و تەنیا لە ژێر دوێینە و شەلەمدا ڕای ئەخەن تاکوو ویشک دەبنەوە و لە کاتی ھەڵگرتنیشدا بە دۆینە و شەلەمەکەوە دەنووسێن کە زستان لە کاتی لێناندا بۆن و بەرامەی پوونگەیان لێدێ.

پوونگە

بێجگە لەمە پوونگە لە چێشتی دۆخەوا دۆکڵیو دەکرێ و وشکیش دەکرێ بۆ زستان و وەک بەھاران بەکاری دێنن. پوونگە بۆ دەرمان ئەشێ و دژی تاو و لەرزە و چەند سەد ساڵ پێش زایین حەکیمەکان لە سەر ئەم گیایەیان نووسیوە. بەھاران کە کوردان ئەڕۆن بۆ سەیران لە گەڵ ھێلکە کوڵاودا ئەیخۆن، یان بە کاڵی لە نێو نانی ئەنێن و بە بابۆڵە ئەیخۆن. جۆرێک پوونگە ھەیە کە خواردنی ئەبێتە ھۆی نووسانی دەنگ کە پێی ئەڵێن: پوونە دۆخە.

پوونگە بۆ تەسکینی ئێش و ھێمن بوونەوەی مێشک و ھەرسی باشتری خواردن و دژی سکچوونیش باشە. خەرپوونگە جۆرێک پوونگەی خراپە.

پوونگە جۆری زۆرە و ھێندێکیان ئەمانەن: Myntha لە ئێراندا ٦ جۆری یەکساڵە و چەندساڵەی بۆنخۆشی ھەیە. Mentha aquatica ئەمەیان پوونگەی ئاویە. M.Longifolia amphilema