پارێزگای یامبۆڵ (بە بولگاری: област Ямбол) پارێزگایەکە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی بولگاریا، لە باشوورەوە دراوسێی تورکیایە. ناوی لێنراوە لە شارە سەرەکییەکەی یامبۆل لەکاتێکدا شارۆچکەکانی دیکە بریتین لە سترالدزا، بۆلیارۆڤۆ و ئێلھۆڤۆ. پارێزگاکە خاکێکی ٣٣٥٥٫٥ کیلۆمەتر دووجا (١٢٩٥٫٦ میل چوارگۆشە) لەخۆدەگرێت.[١]کە دابەشکراوە بەسەر ٥ شارەوانیدا کە کۆی ژمارەی دانیشتووانیان ھەیە، تا مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩، کە ١٣٨٬٤٢٩ کەسە.[٢][٣][٤]
پارێزگای یامبۆڵ |
---|
|
دامەزران | ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩ |
---|
وڵات | بولگاریا |
---|
پایتەخت | یامبۆل |
---|
دابەشکاریی کارگێڕی | بولگاریا |
---|
ناوچەی کاتی | کاتی ئەوروپای ڕۆژهەڵات |
---|
خاکی ئاماری | Yugoiztochen Planning Region |
---|
Associated electoral district | 31st MMC – Yambol |
---|
پۆتانی شوێن | ٤٢°٢٥′٠″N ٢٦°٣١′٠″E |
---|
دانیشتووان | ١٠٧٬٣٧٩ |
---|
لەخۆگرتنەکان | Bolyarovo Municipality، Elhovo Municipality، Yambol Municipality، Straldzha Municipality، Tundzha Municipality |
---|
بەرزی لە ئاستی دەریا | ١٣٢ مەتر |
---|
ھاوسنوورە لەگەڵ | Sliven Province |
---|
ڕووبەر | ٣٬٣٣٥٫٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
---|
وێبگە | http://yambol.government.bg/stk/ |
---|
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | У |
---|
|
|
ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای یامبۆل ١٥٦٬٠٨٠ کەس بووە (١٥٦٬٠٧٠ کەسیش ھاتووە) بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠١، کە ٤٩٫٢٪یان لە ڕەگەزی نێر و ٥٠٫٨٪یان لە ڕەگەزی مێ بوون.[٥]تا کۆتایی ساڵی ٢٠٠٩ ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکە کە لەلایەن دامەزراوەی نیشتمانی ئاماری بولگاریا ڕاگەیەندراوە ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکە ١٣٨ ھەزار و ٤٢٩ کەس بووە[٢]کە ٢٧٪یان دانیشتووانی سەرووی ٦٠ ساڵە.[٦]