پارتی کۆمەڵگای دیموکراتی

پارتی کۆمەڵگای دیموکراتی یان دەتەپە (بە تورکی: Demokratik Toplum Partisi) لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ لە لایەن ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی کورد لە تورکیاوە دامەزرا. لە ھەڵبژاردنی ٢٠٠٩ توانی ٢١ کورسیی پەرلەمانی تورکیا بەدەستبھێنێت و ٩٨ پۆستی شارەوانیی ناوچەکانی باکووری کوردستانیش بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

پارتی کۆمەڵگای دیموکراتی
Demokratik Toplum Partisi, DTP
ناوی کرمانجیPartiya Civaka Demokratîk
ھاوسەرۆکانئەحمەد تورک، ئەمینە ئاینا
ئایسەل توغلوک، نوورەدین دەمیرتاش
دامەزراندن١٧ی ئابی ٢٠٠٥
پێشینەپارتی ئاشتی و دیموکراسی
یەکی گرت لەگەڵپارتی دیموکراتی گەل
بزووتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیک
پاشینەپارتی ئاشتی و دیموکراسی
شوێنگەی سەرەکیشەقامی باریش مانچۆ، کۆڵانی ٣٢، ژمارەی ٣٧، بالگات، ئانکارا، تورکیا
قێخەکران١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩
ئایدۆلۆژیامافی چارەنووس بۆ کورد
جیھانگەرایی
مافەکانی ژنان
دیموکراسیی کۆمەڵایەتی
سۆسیالیزمی دیموکراتیک
ھەرێمایەتی
شوێنی سیاسیچەپ
ئینتیمای نیشتمانیکاندیداکانی ھەزار ھیوا
ئینتیمای نێودەوڵەتیئینتەرناسیۆنالی سۆشیالیستی
ئینتیمای ئەوروپیپارتی سۆسیالیستە ئەورووپییەکان (ئەندامی چاودێر)
ڕەنگەکان     سوور      زەرد      کەسک
ماڵپەر
[١] (ئەرشیڤکراو)

ڕۆژی ١١/١٢/٢٠٠٩ دادگای دەستوری‌ تورکیا، پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیی بە بیانووی ھەبوونی‌ پەیوەندی‌ لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان داخست، کە پارتەکە ھەردەم داخوازی ئاشتی و ئازادی دەکرد بۆ گشت گەلی تورکیا لەوانەش بۆ کوردستانیانی باکوور. ئەم پارتە جێگەی خۆی دا بە پارتی تازەدامەزراوی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە)، کە ئەویش پارتێکی کوردی بوو لە تورکیا و لە ساڵی ٢٠٠٨ دامەزرا لە ترسی ئەوەی کە پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتی لە ھەر کاتێک بە ھەر چ بیانوویەک دابخرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری