٢١ی کانوونی دووەم

ڕێکەوت

٢١ی کانوونی دووەم ٢١ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٤٤ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣٤٥ لە ساڵە پڕەکاندا)


ڕووداوەکان دەستکاری

1324 کۆچی هەتاوی – بە ڕێبەرایەتی پێشەوا قازی محەمەد و بەشداری ژنان و نوێنەرانی زۆربەی ناوچەکانی کوردستان ، کۆماری کوردستان لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دامەزرا . بەو پێیە پێشەوا بوو بە یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان  .

1926 زایینی – ڕۆژنامەی ژیان بە چاپ و بڵاوکردنەوەی یەکەم ژمارەی خۆی لە شاری سلێمانی ، وەشانی خۆی دەستپێکرد.

1986 زایینی – تەرمی  ئەیاز یوسف زاخۆیی ، هونەرمەندی گەورەی کورد ، بە خاک سپێردرا .

1993زایینی – محەمەد ئەرتان ، ئەندامی پارتی ڕەنجی گەل HEP لە کوردستان_ترکیە ، تیرۆر کرا .

1996زایینی – ڕۆژنامەی ئازادیا وڵات لە کوردستان وترکیە بە چاپ و بڵاو کردنەوەی یەکەم ژمارەی ، وەشانی خۆی دەستپێکرد .

لە دایکبوونەکان دەستکاری

  • ١٩٩٦ماڕکۆ ئاسینسۆ، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و پێشووی یانەی ڕیاڵ مایۆڕکای ئیسپانی(٢٠١٣-٢٠١٤)[١]
  • ١٩٨٩ - هنرێك مختاریان - یاریزانی تۆپی پێی بەڕەگەز ئەرمەنی و ئێستای یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی و پێشووی یانەکانی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی (٢٠١٣-٢٠١٦) و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی (٢٠١٦-٢٠١٨)[٢]

مردنەکان دەستکاری

1924 زایینی – ولادیمیر ئیلیچ لێنین ڕێبەری یەکێتی کۆمارەکانی شۆڕەوی کۆچی دوایی کرد .

1950 زایینی – جۆرج ئوروڵ نووسەری بەتوانای ئینگلیزی کۆچی دوایی کرد . 

1993زایینی – محەمەد ئەرتان ، ئەندامی پارتی ڕەنجی گەل HEP لە ئێلحی باکوری کوردستان ، تیرۆر کرا . 

2002 زایینی – كچی کوردی دانیشتووی ولاتی سوید فاتیمە شاهینداڵ ، بە هۆی خۆشویستنی کوڕێکی سویدی ، لە لایەن بنەماڵەکەیەوە لە ژێرناوی ناموس پەرەستی کوژرا . (وەکوو سەدان ژن و کچی دیکە ، کە ناویان نازانرێ) . 

بۆنەکان دەستکاری

بەستەری دەرەکی دەستکاری