٢٠١٩ لە کوردستان
ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٩ز لە کوردستان.
ڕووداوەکان دەستکاری
- ١٠ی حوزەیرانی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەڵبژێردرا و سوێندی یاسایی خوێندەوە.[١]
- ڕۆژی ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩، لە پەرلەمانی کوردستان متمانە بە وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەخشرا.[٢] لەکۆبوونەوەکەدا، مەسروور بارزانی وەک کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پلەی سەرۆکوەزیران ھەڵبژێردرا[٣] و قوباد تاڵەبانی لە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەجێگرەکەی.[٤]
- لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا ھێزە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکانیان ئۆپراسیۆنێکیان دژی ڕۆژاوای کوردستان دەستپێکرد دوای کشانەی ھێزەکانی ئەمریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ. لە ئەنجامی ئەم ئۆپراسیۆنە چەندین ناوچەی کوردی کەوتنە دەست ھێزەکانی تورکیا.[٥]
- خۆپیشاندانی شێلادزێ (٢٠١٩)
- ٣١ی تشرینی یەکەم ھەردوو شاری سنە و سلێمانی وەک شاری داھێنەر خرانە لیستی شارە داھێنەرەکانی جیھانەوە لەلایەن ڕێکخراوی یونیسکۆ، سلێمانی وەک شاری وێژە، سنە وەک شاری مۆسیقا.[٦]
- ڕۆژی ٢١ی کانوونی یەکەم یەکێتی نیشتمانی کوردستان چوارەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا.[٧]
- ڕۆژی ٢٨ی کانوونی یەکەم، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە شاری ھەولێر کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا، سەلاحەدین بەھائەدین بۆ جارێکی دیکە وەک ئەمیری یەکگرتوو ھەڵبژێردرایەوە.
لەدایکبوونە دیارەکان دەستکاری
مردنەکان دەستکاری
- میر تەحسین بەگ (لەدایکبووی ١٥ی ئابی ١٩٣٣ - مردن ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩) میری ئێزدییەکان.[٨]
- دیار غەریب محەممەد (لەدایکبووی ١٩٧٣ لە قەرەداغ – مردووی ٥ی تەممووزی ٢٠١٩ لە چیای قەندیل) ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)[٩]
- ئیسماعیل سابووری (لەدایکبووی ١٩٥٦ لە کرماشان - مردووی ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە سلێمانی) ھونەرمەندی گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی شاری کرماشان.[١٠]
- ئەنوەر محەممەد مەولود (لەدایکبووی ١٥ی حوزەیرانی ١٩٥١ لە ھەولێر، عێراق - مردن ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩)بەرھەمھێنەر و ئەکتەر.[١١]
- ھەڤرین خەلەف (لەدایکبووی ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٨٤– مردووی ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩) سیاسەتوان و ئەندازیارێکی کوردی ڕۆژاوای کوردستان بوو.[١٢]
- ئامانج بابانی (لەدایکبووی ٢٥ی ئابی ١٩٧٩–مردووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩) ڕۆژنامەوانێکی کورد بوو.[١٣]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد". VOA (بە کوردی). Retrieved 2021-09-20.
- ^ مەسروور بارزانی و وەزیرەکانی کابینەی نوێی حکوومەت سوێندی یاساییان خوارد، ماڵپەڕی باسنیوز، ڕۆژی ١٣ی تەممووزی ٢٠١٩ هێنراوە.
- ^ مەسروور بارزانی بەزۆرینەی دەنگ بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ناوزەندکرا ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ڕووداو، لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٩ هێنراوە.
- ^ نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی ڕاگەیاند ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی نووچەنێت، لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٩ هێنراوە.
- ^ "Invasion of northeast Syria carries gain and risk for Turkey". web.archive.org. 2019-10-10. Retrieved 2021-09-20.
- ^ "بۆچی یونسکۆ (سلێمانی و سنە)ی وەک شاری داهێنانی ئەدەبی هەڵبژارد؟". www.zamenpress.com. Retrieved 2021-09-20. ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "چوارەمین کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان". www.aa.com.tr. Retrieved 2021-09-20.
- ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2801201928. Retrieved 2021-09-20.
{{cite web}}
: Missing or empty|title=
(help) - ^ "کەجەکە: هاوڕێمان دیار غەریب لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەی شەهیدکراوە". www.rudaw.net. Retrieved 2021-09-20.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "درگذشت خواننده شناختهشده کرمانشاهی". روزنامه دنیای اقتصاد (بە فارسی). Retrieved 2021-09-20.
- ^ "هونەرمەند ئەنوەر شێخانی کۆچی دوایی کرد". www.knnc.net. Retrieved 2021-09-20. ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Sanchez, Raf (2019-10-13). "Turkish-backed rebels accused of killing unarmed Kurdish civilians". The Telegraph (بە ئینگلیزی). ISSN 0307-1235. Retrieved 2021-09-20.
- ^ "کەیسی ئامانج بابانی و لانە محەممەد داخرا.. وردەکارییەکەى بخوێنەوە". nasnews.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-20. ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.