ویکیپیدیا:ڕاپرسییەکان/سەرناوی بەستەری نێوانویکی
بەڕێزان تا ئێستا سەرناوی بەستەری نێوانویکی ئەم ویکیپیدیایە «کوردی/Soranî» بووە. چەن جار پێشنیارکراوە بۆ گۆڕینی. پێشنیارەکان ئەمانەن:
- کوردی
- سۆرانی
- کوردی (سۆرانی)
- کوردیی ناوەڕاست
- کوردیی ناوین
چونکو تەنیا بە ئەلفوبێی عەرەبی ئەنووسین باشتر وایە لاتینی تێدا نەبێ.
بۆ ویکیپیدیای کورمانجی پێش ئەوەی سۆرانی جیا بکرێتەوە «کوردی/Kurdî» بوو کە لەدوای سۆرانی کرا بە «Kurdî». بەڕێوبەرانی ویکیپیدیای کورمانجی پێیان وایە ئەو ویکیپیدیایە بۆ گشت شێوەزارەکانی کوردییە. ھەروا کە تا زازاکی و سۆرانیش لەوێدا پەرەیان گرتووە و پاشان جیا بوونەتەوە. بۆیە نایکەن بە کورمانجی. --ئاسۆ ٠٥:٠٤, ١٨ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)
بیروڕاکان
دەرفەتی دەربڕینی بیروڕا تا ٢٩ی ٧ی ٢٠١٠ ھەیە. لە کۆتایی ئەم مانگە نەرمامێری ویکیپیدیاکان نوێ دەکرێتەوە و ئەم چەشنە گۆڕانکارییانەش جێبەجێ دەکرێن.
- من پێم باشە بکرێت بە کوردی هەرچەندە کوردی (سۆرانی) بە دروستتر ئەزانم :) بەڵام ئەوەی یەکەمیان سادەتر و جوانترە --Ara Qadir ١٠:٣٣, ١٩ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)
- من لەگەڵ کوردی (سۆرانی)ــدام. --ئاراس نوری ١٣:١٢, ١٩ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)
- منیش کوردی.--Aza ٠٤:٥٠, ٢٠ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)
- یەکەم خاڵ بەکارنەھێنانی پیتی لاتین لە ناوەکەدایە؛ دووھەم خاڵ ڕاگەیاندنی زاراوەکە و لەگەڵ ئەوەشدا بەکارنەھێنانی ھەڵەیەکی باوە (سۆرانی). بۆیە بەڕای من "کوردی" لەگەڵ بەدیھێنانی خاڵی یەکەم تا رادەیەکی زۆر ئاشکرا دەکات کە زاراوەکە زاراوەی ناوەندیی کوردییە. بۆیە کوردی پێشنیاری منە. --MarMzok لـێدوان-- ١٢:٠٢, ٢٢ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)
- سڵاو من لەگەڵ کوردی دام. --barham ٢١:٢٠, ٢٢ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)
- منیش پێم باشە بکرێت بە کوردی ئەگەر چی کوردی ناوەڕاست بە دروستتر دەزانم. ھەروەھا تەواو دژ بە ھاتنی ناوی سۆرانیم.--
:)
چالاکلێدوان ٠٥:٣٧, ٢٣ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)
- منیش پێم باشە بکرێت بە کوردی چونکە بکرێت بە کوردی (سۆرانی) ئەوا دەری دەخات کە هەموو نەتەوەی کورد وەک یەک نین و جیاوازن کە ئەمەش باش نیە بۆمان واتە ڕێنەکەوتوین لەسەر ناوێک بۆ خۆمان. .جوتیار ١٣:٥٠, ٢٧ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)
- من کوردی به باشتر دهزانم --Cyrus abdi ١٤:١٣, ٢٩ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)
ئاکام - Result
ئاکامی ئەم ڕاپرسییە، ٨ دەنگ لە کۆی ٩، ئەمەیە: کوردی.
- کاتی دەستپێکردنی ڕاپرسی: ١٨ تەمموز ٢٠١٠
- کاتی کۆتایی ھاتنی ڕاپرسی: ٢٩ تەمموز ٢٠١٠، کات: ١٨:٠٠ utc
- Result is: کوردی by 8 votes out of 9 votes in total