ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠١٢/٣٥

سلێمانی (بە کوردیی باکووری: Silêmanî، بە عەرەبی: السلیمانیة‎) شارێکی باشووری کوردستانە کە ناوەندی پارێزگای سلێمانییە. ئیبراھیم پاشای بابان لە ١٤ی تشرینی دووەمی ١٧٨٤ سلێمانیی دامەزراند.

لەپاش ڕاپەرینی ئازاری ١٩٩١ەوە فراوانبوون و پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و ئێستا وەک یەکێک لە شارە ھێمن و خاوێنەکان لە عێراق بەناوبانگە.[ژێدەر پێویستە] بەو ھۆیەوە لە زۆربەی پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە خەڵکێکی زۆر ڕوویان تێکردووە و بووە بە پەناگەی ئەو ھاووڵاتییانەی کە لە خوارووی عێراق و ئێران ەوە و ناوچەکانی ناوەڕاستەوە ڕوو دەکەنە ئەو شارە.

سلێمانی زانکۆیەکی ھەیە کە بە زانکۆی سلێمانی ناسراوە. بە مەودای ٦٠ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە، بەنداوی دووکان ھەیە کە یەکێکە لە بەنداوە گەورەکانی عێراق. سلێمانی بە ھاوینەھەوارەکانی وەکوو ھاوینەھەواری ئەحمەدئاوا، سەرچنار، بەنداوی دووکان، سەرتەکی بەمۆ، کونەماسی، ئەزمڕ و قەرەداغ و چەندین ھاوینەھەواری دڵڕفێنی دیکەش بەناوبانگە.
خوێندنەوەی زیاتر...