ویکی‌پدیای گیلەکی (بە گیلەکی: گيلکي ويکيپدياٰ) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی گیلەکی دەنووسرێت، ویکیپیدیای گیلەکی وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ئەم ویکیپیدیایە لە ١٩ی ئابی ٢٠١١ بە زیاتر لە ٥٫٩٥٠ وتار لە ڕێزبەندیی ویکیپیدیاکاندا جێگەی ١٢٦می پێ بووە، بەڵام لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە جێگەی ١٤٩م بووە. لە شوباتی ٢٠١٦، ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیای گیلەکی لە ٦٫٠٠٠ تێپەڕبوو و لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦ ١٥٠مین ویکیپیدیا ھاتەوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠، ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیای گیلەکی بە ٦٫٠٢٥ گەیشت.[١]

فاڤایکۆنی ویکیپیدیا ویکیپیدیای گیلەکی
چەشنی وێبگە
ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
بەردەستە بەگیلەکی
خاوەندامەزراوەی ویکیمیدیا
وێبگەglk.wikipedia.org
بازرگانینەخێر

ویکیپیدیای گیلەکی ھەتا ئێستا ١٦٬١٧٣ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٤ بەڕێوەبەر و ٧٬٠٠٩ وتاری ھەن.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "List of Wikipedias - Meta". meta.wikimedia.org. Retrieved 5ی Februaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

 
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە ویکیپیدیای گیلەکی