ویلیام سەنت کلێر تیسداڵ

ویلییام سەنت کلێر تیسداڵ (١٩٢٨ - ١٨٥٩)٬ مێژووزان و وشەزانی خەڵکی وڵاتی بریتانیا و سکرێتێری کڵێسای ئینگلستان بوو کە لە ئەنجومەنی میسییۆنەریی لە شاری ئەسفەھانی ئێران کاری دەکرد.

ویلییام سەنت کلێر تیسداڵ چەند زمان لە زمانەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین وەکوو عەرەبی باش دەیزانی و زۆربەی وەختەکانی لە سەر بنەماکانی ئیسلام و قورئان بە زمانەکانی سەرەکی سەرنجی دەکرد. ئەو ھەروەھا ڕێزمانەکانی بۆ زمانانی فارسی٬ ھیندستانی٬ پانجابی و گوجەراتی نوسیوە.

ھەندێک لە سەرنجەکانی ویلییام سەنت کلێر تیسداڵ بڕیتی لە «بنەماکانی قورئان: وتارەکانی کلاسیک لە بارەی کتێبی پیرۆزی ئیسلام» بە دەستی ئیبنی وەڕاقەوە ساغ کراونە.

بەرھەمەکان دەستکاری

وەرگێڕانی ئینجیل بە کوردیی باشووری دەستکاری

میرزا یەحیاخانی کرماشانی ئینجیلی یوحەننا وەرگێڕاندبوو بە زمانی کوردیی باشووری و لە ساڵی ١٨٩٤ی زایینی لە جولفای ئەسفەھان چاپی کردبوو. ویلییام سەنت کلێر تیسداڵ ئەو وەرگێرانەی ساغ کرد و لەگەڵ سێ ئینجیلی تر کە خۆی لەگەڵ میرزا ئیسماعیل بە کوردیی باشووری وەریانگێڕاندبوو لە ساڵی ١٩٠٠ی زایینی لە لەندەن چاپ کرد. ئەمە کۆنترین کتێب بە زمانی کوردیی باشووریە.[١][٢]

ژێدەر دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری