ویلیام ئۆسلەر

پزیشکێکی کەنەدی و هاودامەزرێنەری نەخۆشخانەی جۆنز هۆپکنز

بەڕێز ویلیام ئۆسلەر، بارۆنێتی یەکەم FRS FRCP (/ˈɒzlər/، بە ئینگلیزی: Sir William Osler, 1st Baronet؛ ١٢ی تەممووزی ١٨٤٩–٢٩ی کانوونی یەکەمی ١٩١٩) پزیشکێکی کەنەدی بوو و یەکێک بوو لە «چوار گەورە» پرۆفیسۆرە دامەزرێنەرەکانی نەخۆشخانەی جۆنز ھۆپکنز. ئۆسلەر یەکەم پڕۆگرامی نیشتەجێبوونی بۆ ڕاھێنانی پسپۆڕی پزیشکان دروست کرد، و یەکەم کەس بوو کە خوێندکارانی پزیشکی لە ھۆڵی وانەوتنەوە ھێنایە دەرەوە بۆ ڕاھێنانی کلینیکی لە نزیک نەخۆش.[١] زۆرجار بە باوکی پزیشکی مۆدێرن و یەکێک لە "مەزنترین پزیشکە دەستنیشانکەرەکان کە تا ئێستا ستێزۆسکۆپی بەکارھێنابێ" وەسف کراوە.[٢][٣] جگە لەوەی پزیشک بوو، کتێبدۆست، مێژوونووس، نووسەر، و گاڵتەجاڕێکی پراکتیکی ناودار بوو. ئەو خولیای کتێبخانەی پزیشکی و مێژووی پزیشکی بوو، کۆمەڵەی مێژووی پزیشکی (بە فەرمی "بەش")ی دامەزراندبوو، لە کۆمەڵەی شاھانەی پزیشکی، لەندەن.[٤] ھەروەھا ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە دامەزراندنی کۆمەڵەی کتێبخانەی پزیشکی بەریتانیا و ئێرلەندا، و کۆمەڵەی (ئەمریکای باکوور) بۆ کتێبخانەوانانی پزیشکی (دواتر کۆمەڵەی کتێبخانەی پزیشکی) ھاوشان لەگەڵ سێ کەسی دیکە، لەنێویاندا مارگرێت چارڵتۆن، کتێبخانەوانی پزیشکی قوتابخانەی دایک، زانکۆی مەکگیل. کتێبخانە گەورەکەی خۆی (مێژووی پزیشکی) بۆ مەکگیل بەجێھێشت و لەوێ بوو بە کتێبخانەی ئۆسلەر.

ویلیام ئۆسلەر
لێدوان=
لەدایکبوون١٢ی تەممووزی ١٨٤٩
بۆند ھێد، خۆراوای کەندا
مردن٢٩ی کانوونی یەکەمی ١٩١٩ (٧٠ ساڵ)
ئۆکسفۆڕد، ئینگلتەڕا
نەتەوەکەنەدی
بواری زانستیپزیشک، نەخۆشیزان، پزیشکی ھەناو، مامۆستا، نووسەر و مێژوونووس
ناسراو بە ھۆییەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی نەخۆشخانەی جۆنز ھۆپکنزیەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی نەخۆشخانەی جۆنز ھۆپکنز
خێزانگڕەیس ڕەڤیر ئۆسلەر

ژیاننامە دەستکاری

خێزان دەستکاری

باپیرە گەورەی ویلیام ئۆسلەر، ئێدوارد ئۆسلەر، بە شێوەیەکی جۆراوجۆر وەک دەریاوانێکی بازرگان یان چەتەیەکی دەریایی وەسف دەکرا.[٥] یەک لە مامەکانی ویلیام، ئێدوارد ئۆسلەر (١٧٩٨–١٨٦٣)، ئەفسەری پزیشکی لە ھێزی دەریایی شاھانە، ژیانی لۆرد ئێکسمۆس و شیعری (گەشتەکە The Voyage)ی نووسی.[٦]

باوکی ویلیام ئۆسلەر، بەڕێز فیزەرستۆن لەیک ئۆسلەر (١٨٠٥–١٨٩٥)، کوڕی خاوەن کەشتییەک بوو لە فالمۆس، کۆرنوۆڵ، پێشتر لیوا بووە لە ھێزی دەریایی شاھانە کە لە سەرکەوتنی HMS دا بەشداربوو. لە ساڵی ١٨٣١، فیزەرستۆن ئۆسلەر بانگھێشت کرا بۆ خزمەتکردن لە HMS بیگل وەک ئەفسەری زانستی گەشتە مێژوویییەکەی چارڵز داروین بۆ دوورگەکانی گالاپاگۆس، بەڵام ڕەتیکردەوە چونکە باوکی لە سەرەمەرگ بوو. لە ساڵی ١٨٣٣ فیزەرستۆن ئۆسلەر ڕای گەیاند کە دەیەوێت ببێتە وەزیری کەنیسەی ئینگلتەرا.[٧]

لە ھەڕەتی لاویدا، فیزەرستۆن ئۆسلەر لە کەشتیی HMS Sappho بوو کاتێک بە نزیکەیی تێکشکێندرا بوو لەلایەن زریانەکانی ئەتڵەسی و بۆ چەند ھەفتەیەک لەسەر ئاو مایەوە. لە خزمەتی ھێزی دەریایی، کەشتییەکەی لە دەریای باربادۆس نوقم بوو. لە ساڵی ١٨٣٧، فیزەرستۆن ئۆسلەر لە ھێزی دەریایی خانەنشین بوو و کۆچی کرد بۆ کەنەدا و دەبێت بە «قەشە» لە گوندەکانی سەرەوەی کەنەدا. کاتێک فیزەرستۆن و بووکەکەی، ئێڵن فری پیکتۆن، گەیشتنە کەنەدا، بە نزیکەیی دووبارە لە تێکشکانی کەشتی ڕزگاربوون لە دوورگەی ھێلکە لە کەنداوی سەینت لۆڕێنس. منداڵەکانیان، بریتی بوون لە ویلیام، بریتۆن باث ئۆسلەر و بەڕێز ئێدمۆند بۆید ئۆسلەر.

سەرەتای ژیان دەستکاری

ویلیام ئۆسلەر لە ١٢ی تەممووزی ١٨٤٩ لە شاری بۆند ھێد لە خۆراوای کەنەدا (ئۆنتاریۆ) لەدایکبووە و لە دوای ساڵی ١٨٥٧ لە شاری دونداس لە ئۆنتاریۆ گەورە بووە. ناوی لێنرا ویلیام بە ناوی ویلیامی ئۆڕەنج کە لە ١٢ی تەممووزی ١٦٩٠ لە شەڕی بۆین سەرکەوتنی بەدەستھێنا. دایکی ئۆسلەر کە زۆر دیندار بوو، دوعای دەکرد کە ببێتە قەشە.[٨] ئۆسلەر لە قوتابخانەی کۆلێژی ترینیتی (ئەوکات لە وێستۆن لە ئۆنتاریۆ) خوێندوویەتی.

لە ساڵی ١٨٦٧، ئۆسلەر ڕای گەیاند کە شوێنپێی باوکی دەکەوێت بۆ بانگخوازی و لە پاییزدا چووە کۆلێژی ترینیتی زانکۆی تۆرۆنتۆ. بەڵام لەژێر کاریگەری جەیمس بۆڤێل و قەشە ویلیام ئارسەر جۆنسۆن زیاتر حەزی بۆ زانستی پزیشکی چوو، ئەمەش ھانی دا کە پیشەکەی بگۆڕێت.[٩][١٠][١١]

لە ساڵی ١٨٦٨ ئۆسلەر ناوی خۆی تۆمار کرد لە قوتابخانەی پزیشکی تۆرۆنتۆ[١٢] کە دامەزراوەیەکی تایبەت بوو و بەشێک نەبوو لە فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی تۆرۆنتۆ. ئۆسلەر بۆ ماوەیەک لەگەڵ جەیمس بۆڤێل ژیاوە و لە ڕێگەی جۆنسۆنەوە، بە نووسینەکانی بەڕێز تۆماس براون ئاشنا بووە؛ Religio Medici ەی کاریگەری قووڵی لەسەر دروست کرد.[١٣] ئۆسلەر قوتابخانەی پزیشکی تۆرۆنتۆی بەجێھێشت دوای ئەوەی لە پرۆگرامی MDCM لە فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی مەکگیل لە مۆنتریال قبوڵکرا، و بڕوانامە پزیشکییەکەی (MDCM) لە ساڵی ١٨٧٢ وەرگرت.

پیشە دەستکاری

پاش ڕاھێنانی post-graduate لەژێر دەستی ڕودۆڵف ڤیرچۆ لە ئەڵمانیا، ئۆسلەر لە ساڵی ١٨٧٤ وەک پڕۆفیسۆر گەڕایەوە بۆ فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی مەکگیل. لەوێ یەکەم یانەی گۆڤاری فەرمی دروست کرد، ئارەزووی خۆی بۆ نەخۆشیناسی بەراوردکاری نیشان دا، و بە یەکەم کەس دادەنرێت کە وانەی نەخۆشیناسی ڤێتێرنەری وتبێتەوە لە ئەمریکای باکوور وەک بەشێک لە تێگەیشتنێکی فراوان لە پەرەسەندنی نەخۆشی. لە ساڵی ١٨٨٤ وەک سەرۆکی پزیشکی کلینیکی لە زانکۆی پێنسیلڤانیا لە فیلادێلفیا دەستنیشانکرا و لە ساڵی ١٨٨٥، یەکێک بوو لە حەوت ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەی پزیشکانی ئەمریکی، کە کۆمەڵگەیەکی تایبەت بوو بە "پێشخستنی پزیشکی زانستی و پراکتیکی". کاتێک لە ساڵی ١٨٨٩ فیلادێلفیای بەجێھێشت، وتاری ماڵاوایییەکەی بە ناوی " Aequanimitas "[١٤] سەبارەت بە ھێمنی (calm amid storm) و ھاوسەنگی (مامناوەندی لە ھەست، ئارامگری) بوو کە پێویست بوو بۆ پزیشکان.[١٥]

 
ئۆسلەر لە ساڵی ١٩٠٩، لە کتێبخانەی بۆدلیان لە ئۆکسفۆرد، بە دەستییەوە کۆپییەک لە Tabulae Anatomicaeی ڤێسالیۆسی بەڕێز ویلیام ستێرلینگ ماکسوێڵی گرتبوو

لە ساڵی ١٨٨٩ بووە یەکەم پزیشکی سەرپەرشتی نەخۆشخانەی نوێی جۆنز ھۆپکنز لە شاری بالتیمۆر لە ویلایەتی مێریلاند. لە ساڵی ١٨٩٣ ئۆسلەر ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە دروستکردنی قوتابخانەی پزیشکی جۆنز ھۆپکنز و بوو بە یەکێک لە یەکەم پرۆفیسۆرەکانی پزیشکی قوتابخانەکە. ئۆسلەر بە خێرایی ناوبانگی خۆی وەک پزیشکی کلینیکی و مرۆیی و مامۆستا بەرزکردەوە. ئەو سەرۆکایەتی یەکەم ساڵی کارکردنی نەخۆشخانەکەی کرد کە بە خێرایی فراوانتر دەبوو، کاتێک ٢٢٠ قەرەوێڵەی ھەبوو و ٧٨٨ نەخۆش بینران بۆ کۆی گشتی زیاتر لە ١٥ ھەزار ڕۆژی چارەسەرکردن. دوای شازدە ساڵ، کاتێک ئۆسلەر بەرەو ئۆکسفۆرد ڕۆیشت، زیاتر لە ٤٢٠٠ نەخۆش بینران بۆ کۆی گشتی نزیکەی ١١٠ ھەزار ڕۆژی چارەسەرکردن.[١٦]

لە ساڵی ١٩٠٥ دەستنیشانکرا بۆ پۆستی پرۆفیسۆری پزیشکی ڕێجیۆس لە ئۆکسفۆرد، کە تا مردنی لە پۆستەکەیدا بوو. ھەروەھا خوێندکاری (ھاوەڵ fellow) بوو لە کڵێسای کریست لە ئۆکسفۆرد.

لە بەریتانیا لە ساڵی ١٩٠٧دا دەستی بە دامەزراندنی کۆمەڵەی پزیشکان[١٧] کرد و تا مردنی سەرنووسەری باڵای بڵاوکراوەکەی Quarterly Journal of Medicine بوو.[١٨]

لە ساڵی ١٩١١ کۆمەڵەی پزیشکی پاش-دەرچوون (postgraduate)ی دامەزراند و یەکەم سەرۆکی کۆمەڵەکە بوو.[١٩] ھەر لەو ساڵەدا ئۆسلەر لە لیستی ڕێزلێنانی تاجە گوڵینەدا وەک بارۆنێتێک دەستنیشانکرا بەھۆی بەشدارییەکانی لە بواری پزیشکیدا.[٢٠]

لە مانگی یەکی ساڵی ١٩١٩ وەک سەرۆکی زەمالەی پزیشکی دەستنیشانکرا[٢١] و لە مانگی تشرینی یەکەمدا وەک سەرۆکی دامەزرێنەری زەمالەی پزیشکی و کۆمەڵەی پزیشکی پۆست گراجوەیتی یەکگرتوو،[٢٢] کە بوو بە زەمالەی پزیشکی پۆست گراجوەیت.

گەورەترین کۆکردنەوەی نامە و توێژینەوەکانی ئۆسلەر لە کتێبخانەی ئۆسلەری زانکۆی مەکگیل لە مۆنتریال و ھەروەھا کۆمەڵەیەکیش لە کتێبخانەی نیشتمانی پزیشکی ئەمریکا لە شاری بێثیسدا لە ویلایەتی مێریلاند ھەڵگیراوە.[٢٣][٢٤]

ھەڵسەنگاندن دەستکاری

 
ئۆسلەر نز. 1880

ڕەنگە گەورەترین کاریگەری ئۆسلەر لەسەر پزیشکی، ئەوە بووبێت کە پێداگری کردووە کە خوێندکاران دەبێت لە بینین و قسەکردن لەگەڵ نەخۆشەکان فێربن و ھەروەھا دامەزراندنی نیشتەجێبوونی پزیشکی. بیرۆکەی دووەم لە جیھانی ئینگلیزی زماندا بڵاوبووەوە و تا ئەمڕۆش لە زۆربەی نەخۆشخانە فێرکارییەکان لە شوێنی خۆیدایە. لە ڕێگەی ئەم سیستەمەوە، پزیشکانی مەشقکەر زۆربەی ستافی پزیشکی نەخۆشخانەیەکی فێرکاری پێکدەھێنن. سەرکەوتنی سیستەمی نیشتەجێبوونی ئەو بەشێکی زۆری پشتبەستوو بوو بە پێکھاتە ھەرەمییەکەیەوە کە زۆرینە لە فێرخوازان و کەمتر یاریدەدەری نیشتەجێ و یەک سەرۆکی نیشتەجێ پێکدەھات، کە لە بنەڕەتدا بۆ ساڵانێک ئەو پۆستەی داگیرکردبوو. لەکاتێکدا لە ھۆپکنز بوو، ئۆسلەر سیستەمی نیشتەجێی فول تایم و خەوتن لە ئەرکی دامەزراند کە پزیشکانی ستاف لە بینای کارگێڕی نەخۆشخانەکەدا دەژیان؛ کە دامەزرا، نیشتەجێبوون کۆتا کراوە بوو و ماوەی درێژخایەن یاساکەی بوو. پزیشکان حەوت یان ھەشت ساڵیان وەک نیشتەجێ بەسەر دەبرد، کە لەو ماوەیەدا ژیانێکی سنووردار و نزیکەی ڕەبەنیان بەڕێدەکرد.

لە وتارێکی «کتێب و پیاو» دا نووسیویەتی «ئەو کەسەی بەبێ کتێب پزیشکی بخوێنێت، بەبێ نەخشە لە دەریایەکدا دەڕوات، بەڵام ئەوەی بەبێ نەخۆش پزیشکی بخوێنێت، ھیچ کات پێی ناچێتە دەریاوە».[٢٥] ناسراوترین وتەی ئەو بریتی بوو لە «گوێ لە نەخۆشەکەت بگرە، ئەو دەستنیشانکردنەکەت پێدەڵێت»، کە جەخت لەسەر گرنگی وەرگرتنی پێشینەیەکی باش دەکاتەوە.[٢]

بەشداریکردن لە پەروەردەی پزیشکیدا کە زۆرترین شانازی پێوە دەکرد بیرۆکەی ئەو بوو لە خولی کلینیکی – کە خوێندکارانی قۆناغی سێیەم و چوارەم لەگەڵ نەخۆشەکان لە قاوشەکاندا کاربکەن. ئەو پێشەنگ بوو لە پراکتیزەکردنی وانەوتنەوە لە تەنیشت جێگای نەخۆشدا، لەگەڵ پۆلێک خوێندکاردا دەخولایەوە، ئەوەی نیشاندەدا وەک خوێندکارێک ناوی دەنێت شێوازی خۆی لە «پشکنینی جەستەیی وردی بێھاوتا» بوو. ھەر زوو دوای گەیشتنیان بە بالتیمۆر، ئۆسلەر پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە خوێندکارە پزیشکییەکانی لە سەرەتای ڕاھێنانەکانیاندا لە تەنیشت جێگای نەخۆش ئامادەبن. تا لە ساڵی سێیەمیان پێشینەیان لە نەخۆشەکانیان وەردەگرت، پشکنینی جەستەییان دەکرد و پشکنینی تاقیگەییان دەکرد کە بریتیبوو لە دەردراوەکان و خوێن و پیسایییەکان.

 
چوار پزیشکەکە لە نووسینی جۆن سینگەر سارجێنت، ساڵی ١٩٠٥، ئەو چوار پزیشکە نیشان دەدات کە نەخۆشخانەی جۆنز ھۆپکنزیان دامەزراندووە. وێنە ڕەسەنەکە لە کتێبخانەی پزیشکی ویلیام وێڵچ لە زانکۆی جۆنز ھۆپکنز ھەڵواسراوە. لە چەپەوە بۆ ڕاست: ویلیام ھێنری وێڵچ، ویلیام ستیوارت ھالستێد، ویلیام ئۆسلەر، ھاوارد کێڵی

ئەو ڕۆڵی وانە فێرکارییەکانی کەمکردەوە و جارێک وتی ھیوادارە کێلی سەر گۆڕەکەی تەنھا نووسرابێت «خوێندکارانی پزیشکی ھێنایە ناو قاوشی نەخۆشخانەکان بۆ وانەوتنەوەی تەنیشت جێگای نەخۆش». ھەروەھا وتی «من ئارەزووی ھیچ وتەیەکی ترم نییە … جگە لەو ڕستەیەی کە من خوێندکارانی پزیشکیم فێرکردووە لەناو قاوشەکان، چونکە من ئەمە دادەنێم بە ئەوپەڕی بەسوودترین و گرنگترین کار کە پێویستبووە لەسەرم ئەنجامی بدەم.» ئۆسلەر لە بنەڕەتدا فێرکردنی پزیشکی لە ئەمریکای باکوور گۆڕی، و ئەم کاریگەرییە بە یارمەتی چەند کەسێکی وەک پزیشکی ھەناوی ھۆڵەندی PK Pel، لە قوتابخانە پزیشکییەکان لە سەرانسەری جیھاندا بڵاوبووەوە.

ئۆسلەر نووسەرێکی بەتوانا و کۆکەرەوەیەکی گەورەی کتێب و ماددەی دیکەی پەیوەندیدار بە مێژووی پزیشکییەوە بوو. کتێبخانەکەی بە وەسیەتنامە بۆ فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی مەکگیل کە ئێستا کڕۆکی کتێبخانەی ئۆسلەری مێژووی پزیشکی زانکۆی مەکگیل پێکدەھێنێت.[٢٦] ئۆسلەر لایەنگرێکی بەھێزی کتێبخانەکان بووە و لە زۆربەی ئەو زانکۆیانەی کە وانەبێژ بووە لە لیژنەکانی کتێبخانەکاندا کاری کردووە و ئەندامی دەستەی لێپرسراوانی کتێبخانەی بۆدلییان بووە لە ئۆکسفۆرد. ئەو ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە دامەزراندنی کۆمەڵەی کتێبخانەی پزیشکی لە ئەمریکای باکوور، شانبەشانی کارمەند و ڕاھێنراو مارسیا کرۆکەر نۆیس،[٢٧] و وەک سەرۆکی دووەمی لە ساڵی ١٩٠١ تا ١٩٠٤ کاری کردووە. لە بەریتانیا یەکەم (و تاکە) سەرۆکی کۆمەڵەی کتێبخانەی پزیشکی بەریتانیا و ئێرلەندا بووە[٢٨] و ھەروەھا سەرۆکی کۆمەڵەی کتێبنامەی لەندەن بووە (١٩١٣).[٢٩]

ئۆسلەر نووسەر و وتاربێژێکی گشتی بەتوانا بوو و قسەکردن و نووسینە گشتییەکانی ھەردووکیان بە شێوازێکی ڕوون و بێخەوش ئەنجام دەدرا. بەناوبانگترین بەرھەمی بەناوی بنەماکان و پراکتیکی پزیشکی بە خێرایی بوو بە ڕێبەرێکی سەرەکی بۆ خوێندکاران و پزیشکانی کلینیک بە ھەمان شێوە. تا ساڵی ٢٠٠١ لە چەندین چاپدا بەردەوام بوو، ھەروەھا وەرگێڕدرا بۆ زۆر زمان.[٣٠][٣١] بەشێکی جێگەی سەرنجە بۆ پشتگیریکردنی لە بەکارھێنانی خوێنوەرگرتن (حیجامە) لەم دواییانەی ساڵی ١٩٢٣ ھەرچەندە کتێبی مەنھەجی خۆی بۆ چەندین ساڵ کاریگەرییەکی سەرەکی لە بواری پزیشکیدا ھەبووە، بەڵام ئۆسلەر ئیبن سینای بە «نووسەری بەناوبانگترین کتێبی خوێندنی پزیشکی کە تا ئێستا نووسراوە» وەسف کردووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، یاسا لە پزیشکیدای ئیبن سینا «بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ھەر بەرھەمێکی دیکە وەک ئینجیلی پزیشکی» ماوەتەوە.[٣٢] وتارەکانی ئۆسلەر ڕێنمایی گرنگ بوون بۆ پزیشکان. ناونیشانی بەناوبانگترین وتارەکەی، " Aequanimitas "، کە پشتگیری لە گرنگی شپرزە نەبوون دەکات، دروشمی سەر تابلۆی بنەماڵەی ئۆسلەرە و لەسەر بۆینباغ و ملپێچی ستافی ئۆسلەر لە ھۆپکنز بەکارھاتووە.

مشتومڕەکان دەستکاری

ڕەگەزپەرستی دەستکاری

ئۆسلەر وتی کەنەدا پێویستە ببێت بە «وڵاتی پیاوی سپی پێست» لە وتارێکیدا لە ساڵی ١٩١٤دا کە لە دەوروبەری سەردەمی ڕووداوەکەی کۆماگاتا مارودا کە تێیدا کۆچبەر لە ھیندەوە ھاتبوو پێشکەشی کرد.[٣٣][٣٤] ئۆسلەر لە نامەیەکدا بۆ ھێنری ڤینینگ ئۆگدن نووسیویەتی «ڕقم لە ئەمریکییە لاتینییەکانە».[٣٥][٣٦] ئۆسلەر لەژێر ناوی ساختەی «ئیگەرتۆن یۆریک دەیڤس» دا گاڵتە بە خەڵکی ڕەسەن دەکات: «ھەموو ھۆزێکی سەرەتایی ھەندێک خووی ئاژەڵیی چەوتیان پاراستووە کە ھێشتا بنبڕنەکراون لە ڕێپێوانی ڕەگەزەکەدا.»[٣٧] بە ئاشکراکردنی ئەم چوارچێوە مێژوویییە، ڕۆژنامەنووسان دەیڤید بروزەر و مارکوس گریل و ئەرشیفکەر نیڵس سیتالەر، ناردنی چەندین کەللەسەری ڕەسەن لەلایەن ئۆسلەرەوە لە کەنەداوە بۆ ئەڵمانیا، کە (پێشتر نەناسراوبوون) لەژێر دەستی مۆزەخانە دەوڵەتییەکانی بەرلیندا بوون، دووبارە دەخەنەوە بەرباس.[٣٨]

زانستی پیربوون دەستکاری

ئۆسلەر ناسراوە لە بواری پیرناسیدا بەھۆی ئەو وتارەی کە پێشکەشی کرد لە کاتی جێھێشتنی ھۆپکنز بۆ ئەوەی ببێتە پرۆفیسۆری پزیشکی شاھانە لە ئۆکسفۆرد. «ماوەی جێگیر» کە لە ٢٢ی شوباتی ١٩٠٥دا دراوە، ھەندێک وشەی مشتومڕاوی لەبارەی پیری لەخۆگرتبوو. ئۆسلەر کە لایەنێکی گاڵتەجاڕانەی کارامە لە کەسایەتییەکەیدا ھەبوو، لە ناوەڕاستی پەنجاکانی تەمەنیدا بوو کاتێک وتارەکەی پێشکەش کرد و لەوێدا باسی لە ڕۆمانی The Fixed Period (١٨٨٢)ی ئەنتۆنی ترۆلۆپی کرد، کە پێشبینی کۆلێژێکی دەکرد کە پیاوان لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا خانەنشین ببن و دوای ئەوەی ساڵێک مۆڵەتیان پێدرا بۆ یەکلاییکردنەوەی کاروبارەکانیان، «بە ئاشتیانە بە کلۆرۆفۆرم دەخەوێنرێن». ئەو بانگەشەی کرد کە، «کاری کاریگەر و جووڵاو و زیندووکەرەوەی جیھان لە نێوان تەمەنی بیست و پێنج بۆ چل ساڵیدا ئەنجام دەدرێت» و لەو کاتەوە بەرەو دابەزین بوو.[٣٩] وتارەکەی ئۆسلەر لەلایەن ڕۆژنامە بەناوبانگەکانەوە ڕووماڵ کرا کە بە مانشێتی ڕاپۆرتەکانیان بە «ئۆسلەر پێشنیاری کلۆرۆفۆرم دەکات لە شەست ساڵیدا».[٤٠] چەمکی مردنێکی ئاسوودەی ئیجباری بۆ مرۆڤەکان دوای «ماوەیەکی دیاریکراو» (زۆرجار ٦٠ ساڵ) بووە بابەتێکی دووبارەبووەوە لە خەیاڵی زانستی سەدەی بیستەمدا — بۆ نموونە، ڕۆمانی ساڵی ١٩٥٠ی ئیسحاق ئاسیمۆڤ Pebble in the Sky and Half a Life (Star Trek: The Next Generation). ھەروەھا لە چاپی سێیەمی کتێبی خوێندنیدا، وەسفکردنی ھەوکردنی سییەکانی وەک «دۆستی بەساڵاچووان» داھێنا، بەو پێیەی ڕێگەی بە تاکە بەساڵاچووەکان دەدا مردنێکی خێرا و بێ ئازار بچێژن: «لە نەخۆشییەکی توند و کورت و بە گشتی بێ ئازار، پیرەمێردەکە ڕزگاردەبێت لەو» ھێواش داڕزینەی جەستەی «کە زۆر ناڕەحەتکەرە بۆ خۆی و دەوروبەرەکەشی».[٤١] بەڕێکەوت ئۆسلەر خۆی بەھۆی ھەوکردنی سییەکانەوە مرد.

خێزان و ژیانی تایبەتی دەستکاری

ویلیام ئۆسلەر لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ١٩١٩، لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا لە شاری ئۆکسفۆڕد لە سەردەمی پەتای ئینفلوێنزای ئیسپانیدا کۆچی دوایی کرد، بە ئەگەری زۆرەوە بەھۆی گرفتەکانی فشبوونی بۆڕی ھەناسەوە. گڕەیسی ھاوسەری ٩ ساڵی دواتریش ژیاوە بەڵام دەستەوەستانبوو لەبەردەم زنجیرەیەک جەڵدەی مێشکدا. ھەردوو لاشەی ئۆسلەر و خێزانەکەی ئێستا حەساونەتەوە لە گۆشەیەکی کتێبخانەکەی لە زانکۆی مەکگیل. ئەوان دوو کوڕیان ھەبوو، کە یەکێکیان ھەر زوو مرد پاش لەدایکبوونی. ئەوەیتریان بە ناوی ئێدوارد ڕیڤێر ئۆسلەر بە سەختی بریندارکرا لە ڕووبەڕووبوونەوەیێک لە جەنگی جیھانیی یەکەمدا لە تەمەنی ٢١ ساڵی، لە میانەی شەڕی سێیەمی ئیپەر (کە بە شەڕی پاشێندایلیش ناسراوە). لە کاتی مردنیدا لە ئابی ١٩١٧، پلەکەی جێداری دووەم بووە لە تۆپھاوێژی مەیدانیی شاھانە (بەڕیتانیا). گۆڕی ملازم ئۆسلەر لە گۆڕستانی سەربازی دۆزینگھەمە لە خۆراوای فلاندێرس، بەلجیکا. بە گوێرەی یەکێک لە ژیاننامەنووسەکان، ئۆسلەر لە ناخەوە تەزیوە بەھۆی لەدەستدانی ئەو؛ بە تایبەتیش بەھۆی ئەو ڕاستییەوە دەیناڵاند کە ڕۆڵی ھەبووە لە بەدەستھێنانی پێگەیەکی سەربازی بۆ کوڕەکەی، کە چاویشی کزبووە. ھاوسەرەکەی (گڕەیس ڕیڤێر) لە ساڵی ١٨٥٤ لە شاری بۆستن لەدایکبووە؛ پاوڵ ڕیڤێر باپیرە گەورەی بووە لە باوکییەوە. لە ساڵی ١٨٧٦ شوویکرد بە ساموێڵ و. گڕۆس، سەرۆکی بەشی نەشتەرگەری لە کۆلێژی پزیشکی جێفرسۆن لە فیلادێلفیا و کوڕی دکتۆر ساموێڵ د. گڕۆس. لە ساڵی ١٨٨٩ گڕۆس کۆچی دوایی دەکات و گڕەیسیش لە ساڵی ١٨٩٢ لەگەڵ ویلیام ئۆسلەر ھاوسەرگیری کرد کە ئەوکات پڕۆفیسۆری پزیشکی بوو لە زانکۆی جۆنز ھۆپکنز.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Johns Hopkins Medicine: The Founding Physicians". Johns Hopkins Hospital. Retrieved May 30, 2014.
  2. ^ ئ ا Tuteur, Amy (November 19, 2008). "Listen to your patient". The Skeptical OB. Archived from the original on March 19, 2012. Retrieved April 9, 2012. ١٩ی ئازاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Markel, Howard (July 3, 2012). -9780375423307/page/202 An Anatomy of Addiction. New York: Pantheon Books. pp. -9780375423307/page/202 202. ISBN 978-1-4000-7879-0. {{cite book}}: Check |url= value (help)
  4. ^ Hunting, Penelope (2002). The history of the Royal Society of Medicine. London: Royal Society of Medicine Press. ISBN 978-1-85315-497-3. OCLC 47271565.
  5. ^ Bryan, Charles; Fransiszyn, Marilyn (1999). "Osler usque ad mare: the SS William Osler" (PDF). CMAJ. 161 (7): 849–852. PMC 1230661. PMID 10530306.
  6. ^ Osler, Edward (1798–1863). The Voyage: a poem, written at sea, and in the West Indies, and illustrated by papers on natural history. London: Longman, 1830.
  7. ^ Bliss, Michael (1999). William Osler: a life in medicine. Oxford, New York: Oxford University Press. p. 12 ISBN 978-0-19-512346-3. OCLC 41439631.
  8. ^ Bliss, Michael (1999). William Osler: a life in medicine. Oxford, New York: Oxford University Press. p. 37 ISBN 978-0-19-512346-3. OCLC 41439631.
  9. ^ Joseph Hanaway, '(1996). McGill Medicine: The First Half Century, 1829–1885. McGill-Queen's Press. p. 179
  10. ^ Bliss, Michael (1999). William Osler: a life in medicine. Oxford, New York: Oxford University Press. p. 44 ISBN 978-0-19-512346-3. OCLC 41439631.
  11. ^ Sir William Osler. The Quotable Osler. ACP Press. p.283 ISBN 9781934465004
  12. ^ Osler, William (2008). edited by Mark E. Silverman, T. J. Murray, Charles S. Bryan. The Quotable Osler. ACP Press. p. 284
  13. ^ Bliss, Michael (1999). William Osler: a life in medicine. Oxford, New York: Oxford University Press. pp. 45–46 ISBN 978-0-19-512346-3. OCLC 41439631.
  14. ^ AEQUANIMITAS. Medicalarchives.jhmi.edu. Retrieved on May 30, 2014.
  15. ^ Sokol, Daniel (2007-11-17). "Aequanimitas". BMJ: British Medical Journal. 335 (7628): 1049.2–1049. doi:10.1136/bmj.39385.642315.FA. ISSN 0959-8138. PMC 2078638.
  16. ^ Fisher, Kimberly A. "History of The Johns Hopkins Hospital". Retrieved 2017-02-19.
  17. ^ "Our History". Association of Physicians of Great Britain and Ireland. Retrieved July 7, 2021. ٨ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ Anon (1936). "Early history of the Association of Physicians of Great Britain and Ireland and of the Quarterly Journal of Medicine". Quarterly Journal of Medicine. 5: 536–40.
  19. ^ James, D. G. (1992). "The portraiture of Sir William Osler". Postgraduate Medical Journal. 68 (797): 159. doi:10.1136/pgmj.68.797.159. PMC 2399241.
  20. ^ "Honours to Medical Men: Coronation Honours". Lancet. 178 (4609): 1874–1876. 1911. doi:10.1016/s0140-6736(01)58188-x. Sir William Osler, Regius professor of medicine in the University of Oxford, who is famous throughout two continents, has enriched the literature of medicine with many works of high scientific and literary value.
  21. ^ Osler appointed President of the Inter-Allied Fellowship of Medicine. The Times. 14th January 1919.
  22. ^ Cook G. John McAlister's other vision. Abingdon, Oxon: Radcliffe Publishing Limited; 2005 ISBN 1-85775-789-0
  23. ^ "Sir William Osler Press Clippings 1905–1920". National Library of Medicine.
  24. ^ "Sir William Osler Collection, P100". McGill Archival Collections Catalogue. Retrieved 18 November 2018.
  25. ^ "Aequanimitas – Books and Men". www.medicalarchives.jhmi.edu.
  26. ^ Bibliotheca Osleriana. Mqup.mcgill.ca. Retrieved on May 30, 2014.
  27. ^ Smith, Bernie Todd (July 1974). "Marcia Crocker Noyes, Medical Librarian: The Shaping of a Career *". Bulletin of the Medical Library Association. 62 (3): 314–324. ISSN 0025-7338. PMC 198800. PMID 4619344.
  28. ^ Crawford DS (2004). "The Medical Library Association of Great Britain and Ireland". Health Information & Libraries Journal. 21 (4): 266–8. doi:10.1111/j.1471-1842.2004.00533.x. PMID 15606885.
  29. ^ "The Bibliographical Society – Past Presidents". Bibsoc.org.uk. November 18, 2008. Archived from the original on August 4, 2009. Retrieved January 24, 2011. ٤ی ئابی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  30. ^ (See Osler Library Studies in the History of Medicine vol. 8.)
  31. ^ Golden, Richard (2004) A History of William Osler's The Principles and Practice of Medicine. Osler Library, McGill University. ISBN 0-7717-0615-4.
  32. ^ Journal of Perinatology (September 6, 2007). "Access: Avicenna (AD 980 to 1037) and the care of the newborn infant and breastfeeding". Journal of Perinatology. Nature. 28 (1): 3–6. doi:10.1038/sj.jp.7211832. PMID 17805338.
  33. ^ Persaud, Nav; Butts, Heather; Berger, Philip (2020-11-09). "William Osler: saint in a "White man's dominion"". Canadian Medical Association Journal (بە ئینگلیزی). 192 (45): E1414–E1416. doi:10.1503/cmaj.201567. PMC 7669299. PMID 33168766.
  34. ^ Wallis, Faith (1997-06-01). "Piety and prejudice. In his respect for the Jewish people, Osler was less a man of his time than a man of his profession". Canadian Medical Association Journal (بە ئینگلیزی). 156 (11): 1549–51. PMC 1227495. PMID 9176421.
  35. ^ Weistrop, Leonard (1968). The Life & Letters of Dr. Henry Vining Ogden, 1857–1931. Milwaukee: Milwaukee Academy of Medicine Press. ISBN 978-0-9617070-0-2.
  36. ^ Venugopal, Raghu (June 1996). "Reading between the lines: a glimpse of the Cushing files and The Life of Sir William Osler" (PDF). Osler Library Newsletter. 82: 1–4.
  37. ^ Golden, Richard (1999). The works of Egerton Yorrick Davis, MD: Sir William Osler's alter ego. Montreal: McGill University. ISBN 978-0-7717-0548-9.
  38. ^ David Bruser/Markus Grill: The untold story of four Indigenous skulls given away by one of Canada’s most famous doctors, and the quest to bring them home. Toronto Star, 17.12.20.
  39. ^ Hirshbein, Laura Davidow (2001-09-24). "William Osler and The Fixed Period: Conflicting Medical and Popular Ideas About Old Age". Archives of Internal Medicine (بە ئینگلیزی). 161 (17): 2074–8. doi:10.1001/archinte.161.17.2074. PMID 11570935.
  40. ^ For details, see Charles G. Roland: "What Did Trollope Actually Write? The Fixed Period and 'The Fixed Period'" (1995).
  41. ^ Osler, William (1899). The principles and practice of medicine: designed for the use of practitioners and students of medicine. New York: Appleton and Company. p. 109.