ویتبێڵت (ئوسترالیای ڕۆژاوا)

پۆتانەکان: 32°S 118°E / 32°S 118°E / -32; 118

ویتبێڵت (بە ئینگلیزی: Wheatbelt) یەکێکە لە (٩)نۆ هەرێمەکەی ویلایەتی ئوسترالیای ڕۆژاوا لە وڵاتی ئوسترالیا. ئەم هەرێمە دەورووبەری شاری پێرسی داگیرکردووە و لە باکوورەوە هەر لە پێرس تاکوو هەرێمی مید وێست و لە ڕۆژهەڵاتەوە تا هەڕێمی گۆڵدفێیڵدز-ئێسپێرێنس بلاو بۆتەوە، لە باشوورەوە لەگەڵ هەرێمەکانی ساوت وێست و گریت ساودێرن و لە کۆتایی دا لە ڕۆژاوا هاوسنووری ئۆقیانووسی هیندە.

هەرێمی ویتبێڵت لە ویلایەتی ئوسترالیای ڕۆژاوای وڵاتی ئوسترالیا

پانتایی هەرێمەکە بریتیە لە ١٥٤،٨٦٢ کیلۆمەتری جوارگۆشە کە ٧٢،٠٠٠ کەسی لەخۆدا جێکردۆتەوە.


ئەم هەرێمە خاوەنی باران بارینی زۆری ساڵانە و پلەی گەرمی بەرزە کە بۆتە هۆکاریێکی باش بۆ گەشەی کشت و کاڵ و هەرێمەکەی کردۆتە جەمسەرێکی باشی بەرهەمهێنانی داهاتی کشت و کاڵی لە ئوسترالیای ڕۆژاوا دا.

پانۆڕامایەکی هەرێمی ویتبێڵت

سەرچاوە دەستکاری