وتووێژ:یاسای ڕەگەزنامەی ژاپۆنی

دوایین لێدوان: ٢ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Gejeluk لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

تکایە ناوێکی چاکی بۆ بدۆزنەوە من خۆم بە ھەڵە گۆڕیم بەڵام ئەوەی پێشووش ھەڵەیە. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:١٣، ٤ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Nskoalj یاسای نەتەوایەتیی ژاپۆن(ی). ‎Gêjełûk ‏٠٨:٥١، ٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Nskoalj بۆ nationality ڕەگەزنامە دانراوە. نازانم چەند باوە و چەند ڕاستە، بەڵام ئەگەر ئەوە بێ، ئەمە ئەبێ بە یاسای ڕەگەزنامەی ژاپۆنی. Aza (لێدوان) ‏١٣:٥٣، ٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس بۆ ڕوونکردنەوەی ھەر دوو بەڕێزتان. @Sakura emad تکایە وەکوو سازکەری وتارەکە ناوەکە بگوازەوە و ئەو ڕەوانەکردنەی منیش پووچەڵ بکەوە و ئەو ناوەی ئێستا بسڕەوە. من خۆم پێشنیاری بەڕێز Azaم پێ باشە. زۆر سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏١٥:٤٣، ٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
پێشنیاری کاک ئازا دەکرێتە ناوی فەرمی لەکاتێکدا ئەوەی گێژەڵووک دەکرێت بە ڕەوانەکەر سپاس. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٤٨، ٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕەگەز بۆ race دانراوە، بەڵام ئەمە nation-ە. ڕەگەزنامە لە باشووردا باوە و بە لاساییی جنسية -ی عەرەبی دروست بووە. جنس لە عەرەبیدا مانای زۆرە و sex (مێ یان نێر) یەکێ لەوانەیە. ڕەگەز لە باشووردا بە مانای زایەند باو بووە (کە ھەڵەیە) و پێم وایە لەوەوە دروستیان کردووە. ئەگەر وا بێ، ڕەگەزنامە باش نییە. ‎Gêjełûk ‏١٦:٢٩، ٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk فەرھەنگی قانوونیی ئەکادیمیای زمانی کوردی بۆ nationality وشەی «وڵاتنامە»ی پێشنیار کردووە. Aza (لێدوان) ‏١٩:٠٦، ٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza وڵاتنامە -ش خراپ نییە. نەتەوایەتی لە nationality (ئەمە وەک personality دروست بووە کە بە کوردی ئەبێتە کەسایەتی) وەرگیراوە. لە ویکیپیدیای فارسیدا، ملیت -یش ھاتووە. دیارە ملت = نەتەوە و ملیت = نەتەوایەتی. کێشەی نەتەوایەتی ئەوەیە بە ھەڵە بە مانای nationalism بە کار چووە. ‎Gêjełûk ‏١١:٥١، ٦ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "یاسای ڕەگەزنامەی ژاپۆنی".