وتووێژ:ڵایتینگ مەکوین

دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Tessla لە بابەتی گواستنەوە

گواستنەوە دەستکاری

سڵاو @Gejeluk، سوپاس بۆ کارەکانت، بەڵام لەمەوبەدوا ئەگەر بینیت پەڕەیەک دروستکەرەکەی کەسێکی چالاکە و کارەکانی دەبیندرێن ڕۆژانە، ئەوا تکایە بەیێ وتووێژ و ڕای ئەو کەسە ناوی وتارەکان مەگوازەوە وەک لەوەی ئێستا کردووتە، ڕەنگە ناوەکەی تۆ ڕاستتریش بێت بەڵام بەبێ وتووێژ ھەڵەیە، ئەمما گەر بکرێت پەڕەیەک دروستکەرەکەی کەسێک بێت کە چەندەھا ساتە نەھاتۆتەوە ویکی، ئەو کات ئازادی تۆ. سوپاس Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٢٦، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک @Tessla بم بوورە کە بەبێ وتووێژ گواستمەوە، بەڵام بە بڕوای من شتێک نەبوو کە وتووێژی لەسەر بکرێ و تەنیا خۆمان سەرقاڵ دەکەین گێژەڵووک وتووێژ🪐 ‏١٥:٤٨، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەروەک وتم کە کەسێک تازە ھاتبێتە ویکیپیدیا یان کەسێک بۆ ماوەیەکی زۆرە نادیارە و نەهاتۆتە ویکیپیدیا، ئەو کەسانە دروستکەری وتار بن ئەوکات تۆ ئازادی لە گۆڕینی ناوەکەی بۆ باشترکردن بەبێ وتووێژ، بڕوانە وتووێژی ناوی ڤێنوم وەک نموونەیەک. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٢٩، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ڵایتینگ مەکوین".