وتووێژ:نوێبوونەوەی مەزن
دوایین لێدوان: ٢٨ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن Aza لە بابەتی ناوی وتار
ناوی وتار دەستکاری
بەکارھێنەرێک داوای لێدوانی کۆمەڵگەی کردووە بۆ ئەم وتووێژە. تکایە بەشداری لە وتووێژی خوارەوە بکەن. کاتێک وتووێژ تەواو بوو، تکایە ئەم تاگە لەسەر لاپەڕەی وتووێژەکە لابەرن. |
@Calak, @Aza, @Pirehelokan و ئەوانی تر، سڵاو. ئەم ناوە زۆر سەقەتە، چیی لێ بکەین؟ supernova لە super و nova دروست بووە. nova لاتینییە و یانی نوێ، و لە hypernova و micronova -شدا ھەیە. لە فارسیدا نواختر بە کار دەھێنرێ. ئێمەش ناتوانین بڵێین «نووستێر» یان «نۆئەستێرە»؟ ناشزانم چی بۆ super باشە. Gêjełûk ١٤:٢٢، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Gejeluk جیاکردنەوەی super و hyper لە کوردیا زۆر ئەستەمە. hyper ھەمان super -ە، جا یۆنانییەکەی. لە ئینگلیزیا hyper یانی «لە super -یش سەرتر». ھایپێرمارکێت لە سووپرمارکت گەورەترە، ھایپێرسۆنیک -یش چەند ئەوەندەی سووپرسۆنیک خێرایە. hyperی یۆنانی و superی لاتینی و overی ئینگلیزی و überی ئەڵمانی abar و zebarی فارسی و jûrی کوردی یەک ڕەگ و ڕیشەیان ھەیە. (ئەڵبەت لە بابەت jûrەوە تەواو دڵنیا نیم بەڵام قسەکەم لە ڕاست ئەچێ).
- ئەکرێ بە نۆڤا بڵێین نووستێر یا شتێکی وا، بەڵام بۆ سووپەرنۆڤا و ھایپێرنۆڤا دائەمێنین. ڕەنگە ھەر باشتر ئەوە بێ واز بێنین لە بەکوردیکردنیان و سووپەرنۆڤا و ھایپێرنۆڤا بە کار بێنین. Aza (لێدوان) ٠٣:٥٧، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)