وتووێژ:محەممەد بەرزنجی

شێخ محمد بەرزنجی

مامۆستا شێخ محمد نەجیب حەسەن بەرزنجی لەساڵی 1945 لە گوندی سەرگەتی ناوچەی هەورامان لە دایك بووە، و لەساڵی 1953 و لەتەمەنی 8 ساڵیدا دەستی بە خوێندن كردووە، لەساڵی 1965 ئیجازەی مەلایەتی لەسەر دەستی 45 زانای ئایینی وەرگرتووە، ئیجازەی عیلمی لە هەردوو زانستی شەرعی و فەلسەفەدا وەرگرتووە.

مامۆستا شێخ محمد بەرزنجی لەساڵی 1977 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زمانی عەرەبی و زانستی شەرعیدا لە زانكۆی بەغدا بەدەستهێناوە، و ماوەی 30 ساڵ لە حوجرەكانی كوردستاندا خزمەتی كردووە و دەیان قوتابی و فەقێ و زانای ئایینی پێگەیاندووە و رۆڵێكی بەرچاووی هەبووە لە خزمەتكردن بە رابونی ئیسلامی لە باشوری كوردستان و بەردەوام و بێ پچڕان لە خزمەتی ئەو رابونەدا بووە.

مامۆستا خاوەنی 7 منداڵە و یەكێكە لەدامەزرێنەرانی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان و دوای دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامی بۆتە پێشەوای كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان.

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "محەممەد بەرزنجی".