وتووێژ:زمانی بەلۆچی

کۆتا لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak

بەلۆچی هەڵەیە ئازیزان، ئەمە بەلووچییە، لە خودی زمانی بەلووچیدا دەڵێن بلۏچی‎ دیارە حەرفی ۏ لە ووی کوردی کراوەترە بەڵام نابێتە حەرفی ۆیش، بە هەر حاڵ لە زۆربەی زمانەکاندا دەڵێن بەلووچ و هەروەها لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، پێم وا نییە بەلۆچ شیاو بێ، دەربڕێنیشی نالەبارە. کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٠:٥٥، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەگەر لە ڕووی ئەو شتەی وا لە ویکی ئینگلیزیدا نووسراوە دەڵێی ئەوە تازە لە خۆیان دەرھێناوە و ڕاست نییە. لە ئیرانیکادا کە جێباوەڕە نووسراوە Balōčī کە ō ڕێک دەبێتە ئۆ. دیارە ئەم دەنگە لە عەرەبیدا نەبووە و لە فارسیشدا دوایی فەوتاوە و ئەوان دەڵێن ئوو. بەڵام ئێمە بۆ دەبێ لاسای ئەوان بکەینەوە. لە زمانی ئینگلیزیشدا جاران دەیاننووسی Baluchi بەڵام دوایی چاکیان کرد.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "زمانی بەلۆچی".