وتووێژ:ئازادیخوازی لە ئەمریکا

دوایین لێدوان: ١٢ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن Tessla لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

@Tessla لیبێرێتێریانیزم ئازادیخوازی نییە. ھەر بڵێ لیبێرێتێریانیزم. Aza (لێدوان) ‏١٢:٠٨، ٦ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: بەپێی ئێرە دەبێتە ئازادیباوەڕی یان ئازادیگەرایی، من ئازادیخوازی یان ئازادیباوەڕی-م پێ باشترە. ئەتوانی بۆم بسەلمێنیت بۆ ئەم وشانە نابێت؟. Tessla (وتووێژ) ‏١٢:١٣، ٦ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla ئەگەر ئەمە ئازادیخوازییە ئەی لیبراڵیزم چییە؟ لیبێرێتێریان ناوی حیزبێکە لە ئەمریکا لەسەر بیروباوەڕ و فەلسەفەی ئاین ڕەند دامەزراوە. کە دەڵێن ئازادیخواز مەبەست لیبراڵە نە لیبێرێتاریان. Aza (لێدوان) ‏١٢:١٧، ٦ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza:ویکی عەرەبی هەر وشەی ئازادی بەکارهێناوە، بەڵام وا دیارە تۆ چاو لە فارسییەکە دەکەیت. وشەی لیبرالیزم لە ویکی عەرەبی و فارسیشدا هەر لیبرالیزمە(لای خۆشمان)، ئەی بۆ هیچ کامیان ناکرێن بە کوردی!؟. Tessla (وتووێژ) ‏١٢:٢١، ٦ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla لیبرالیزم پێشتر کراوە بە کوردی و بووە بە ئازادیخوازی. ھەرچەند زۆر بە کار نایێت و لە ئەدەبیاتی سیاسیدا ھەر لیبرالیزم دەوترێ. بەڵام liberetarian نەکراوە بە کوردی و ناشکرێ Aza (لێدوان) ‏١٢:٢٨، ٦ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: تۆ دەڵێیت ناکرێت بە کوردی بەڵام لێرە کردوویانە. گەر ئەمە ناوی پارتێک بێت لە ئەمریکا، ئەوە هەر دەکرێت بە کوردی وەک پارتەکانی تر، هیچ پارتێک نییە مانایەک بۆ گەلەکەی نەدات بەدەستەوە(مەگەر ناوێکی تایبەتی بێت). باشتر وایە بەکارهێنەرانی تر بۆ دڵنیابوون ئاگاداربکرێنەوە. Tessla (وتووێژ) ‏١٢:٣٧، ٦ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla کردوویانە، بەڵام ھەڵەیان کردووە. لە نێوان liberal و libertarianدا جیاوازییان دانەناوە. ئەوانیش وەکوو تۆ دەست بۆ کارێک دەبەن کە نازانن چییە و باسی چی دەکا. Aza (لێدوان) ‏١٢:٤٢، ٦ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: زۆرباشە، تۆ دەتوانیت ئێمە چاک بکەیتەوە، بەڵام پێویستە گومان لە مێشکمان لابەریت، ئەویش بە بانگکردنی یەک دوو بەکارهێنەری شارەزا تا دڵنیاببمەوە کە من هەڵەم. Tessla (وتووێژ) ‏١٢:٤٤، ٦ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla و @Aza لەگەڵ ئازام. «لە ئەمریکا»ش دەبێ بکرێتە «لە (ویلایەتە یەکگرتووەکانی) ئەمریکادا». ‎Gêjełûk ‏١٧:٣٠، ٦ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk: ئازادن لە گواستنەوەی ناوەکە. Tessla (وتووێژ) ‏١٩:٠٦، ٦ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ئازادیخوازی لە ئەمریکا".