وتووێژی پەڕگە:پۆستەری ئۆتۆمۆبیلەکان لەسەر ڕێگەکە.jpg

دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن ئارۆ سالار محمود لە بابەتی بێلایەنانەبوونی ڕوانگە

بێلایەنانەبوونی ڕوانگە دەستکاری

@Tessla سڵاو وێنەی پەڕگە:پۆستەری ئۆتۆمۆبیلەکان لەسەر ڕێگەکە.jpg هۆیەکە بۆ هۆیەکانی ڕیکلام کردن، دەبێت ئەو وێنەیە بسڕێتەوە، @Sakura emad تۆ چی دەڵێیت؟ <span id="aro:1677521460351:User_talkFTTCLNAro" class="FTTCmt"> —&nbsp;[[User:ئارۆ سالار محمود|<span style="background:#1d9ffc; color:white; padding:5px; box-shadow:darkgray 2px 2px 2px;">ئارۆ سالار محمود</span>]][[User talk:ئارۆ سالار محمود|<span style=" (لێدوان) ‏١٧:٣٤، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارۆ سالار محمود سڵاو گیانم، سەرەتا واژووەکەت چاک بکە، و هەروەها پرسیار لە درووستکەری پەڕە یان بارکەری پەڕگەکە بکە و پاشان بەڕێوەبەری تر تاگ بکە بۆ یەکلاکردنەوەی بابەت. زۆرباشە، ئێستا ئەتوانیت پێم بڵێی هۆکاری ڕیکلامەکەی چییە؟!! Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٣٨، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla هۆکارەکەی بریتییە لە هەبوونی ناوی کوردسینەما لەسەر وێنەکە و پێنج کەسی تریش، کە هەر پێشتر بڕیاری لەسەر درابوو وتاری کوردسینەما بۆ ئەوە بەکارنەهێنرێت بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا و پەڕگەکان کە ناوی بهێنرێت، تەنها وتارەکە وەک خۆی بمێنێتەوە گەر وتووێژەی ئەم بابەتەم دەست کەوت بۆت دەنێرم.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٨:٠٠، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئارۆ سالار محمود: زۆر بەباشیش تێنەگەیشتم کە مەبەستت لە وتاری کوردسینەما چییە، بەهەرحاڵ؛ کوردسینەما ماڵپەڕێکی گەورەیە و ناسراوە لە کوردستان، هەروەها ئاماژەمان داوە بە ماڵپەڕەکە وەک سەرچاوەیەک کە پەڕگەکەمان لێ بار کردووە، و وتاری کوردسینەماش هەیە، ئیتر بۆچی ببێ بەڕیکلام؟!!، وە ئەگەر وابێت وێنەی ئەم وتارەش «هاڵک» ڕیکلامە. Tessla (وتووێژ) ‏١٨:١٢، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
جا وەڵا دەستت خۆش ئێستا هاڵکیش تەمێ ئەکەم، گەر هی ترت بینی پێم بڵێ، جا خۆ کوردسینەما لە ویکیپیدیا نییە، تا دابنرێت. ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٨:١٦، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
با هێستا ڕاوەستین بزانین @Sakura emad چی دەڵێت ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٨:١٧، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
جا گیانە ئەمەش هی خۆتە. ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٨:١٧، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
لەگەڵ ئارۆم، ئەم پۆستەرانە فەرمی نین تا بەکاریان ببەین. ‎Gêjełûk ‏١٩:٢٦، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla ئێمە دەبێت تەنها پۆستی فەرمی بەکاربهینین چونکە ئەمە موڵکی ئێمە نییە ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٩:٣٥، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو Aram: قسەیەک لێرە بکە، وا دیارە ڕەخنەی ئەوەیان هەیە کە ناکرێت پۆستەری ماڵپەڕە فەرمییەکانی کورد سینەما و هتد ... بھێنرێت یۆ نێو وتارەکان. Tessla (وتووێژ) ‏٠٧:٢٠، ١١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk، @Tessla، @ئارۆ سالار محمود. من و بەرێز @Kushared ئاگاداری بابەتەکەین و دوێنێ شەو دەمویست مۆڵەتی derivative work بەکاربێنین بۆ ئەم جۆرە بەرھەمانە بەڵام بەڕێز Kushared بیرورایەکی تری ھەیە، ماوەیەکی تر خۆی دێت ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:٣٠، ١١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla: ئێمە تەنیا دەتوانین پۆستەری فەڕمی بەبێ ھیچ جۆرە دەستکارییەک و ئەویش بە ڕەزەلووشنێکی کەمەوە نەک زۆر بار بکەین و بەکاربێنین. بەپێچەوانەوە ناتوانین ئەم پەڕگە و ھاوشانەکانی ئەم پەڕگە لە ویکیپیدیا بار بکەین. @ئارۆ سالار محمود: ئەوەی باست کرد ئەوە بوو کە کوردسینەما وەک سەرچاوە لە ویکیپیدیا بەکارنەیەت و بڕوانە وتووێژ:کوردسینەما. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٣، ١١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: کەوایە پێویست دەکات لێرەدا گرینگی بە ویکییەکانی تر بدەین یاخوود نا؟!!، چونکە ویکی عەرەبی پۆستەری دەستکاریکراوی زمانی خۆیانیان لە چەندین وتار داناوە. یان ئەوەتا گرینگییان پێ نەدەین. Tessla (وتووێژ) ‏١٨:٥٦، ١١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla: من حەقم بەوانەوە نییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٤، ١١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: سەرەنجام منیش زۆر حەقم بە ویکییەکانی ترەوە نییە، بەهەرحاڵ، دواتر شتێکی لێ دەکەم. سوپاس Tessla (وتووێژ) ‏١٩:١٢، ١١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو بەڕێزان، ئەم بابەتەت تەنها دەردەسەری بۆ ئێمە زیاددەکات. یەکەم شت کە پۆستەرەکانی کوردسینەما فەرمی نین، وە ئەوان تاکە ماڵپەڕ نین کە پۆستەر دەکەن بە کوردی، وە خاڵێکی دیکە ئێمە لە ویکیپیدیا ناوی وتارەکانمان هاوشێوەی ناوی سەر پۆستەری فیلمەکانی کوردسینەما نین، ئەمەش پرسیار و بەدحاڵیبوون بۆ خوێنەران درووست دەکات، ناکرێت ناوەکانیش وەک ئەوان بنووسین چونکە دەشێ لە پۆستەرێک هەڵەیەکیان کردبێت٫ گنگترین خاڵ مادەم پۆستەری فەرمی هەیە ئەوا بۆ ئێمە بچین دیار پۆستەرێکی نا فەرمی، ئەم کارە جگە لە زیان ئەوا سوودێکی نییە، وە بۆ ویکیپیدیای عەرەبی ئەوەیان ئازادن بۆخۆیان، من چەند ساڵێک لەمەوبەر کۆمەڵێ وێنە و فایلم لەوێ بینی کە مۆڵەتنامەکەیان نەبوو یان خراپ بوو، بۆیە لەم ڕووەوە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی زۆر باشترە لەوەی ئێمە بچین چاویان لێ بکەین. Kushared (لێدوان) ‏٠٨:١٣، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بەپێی قسەکانتان، ئەم کارە هەڵەوەشێنینەوە، جارێکی تر پۆستەری ماڵپەڕە کوردییەکان لە ویکی بەکارنایەنین. هەروەها @ئارۆ سالار محمود، ئەگەر هەر وتارێکت بینی بە پۆستەری کوردیەوە بوو، بانگی بارکەرێک بکە بۆ چاککردنی یاخوود خۆت گەر توانیت چارەسەری بکە. سوپاس بۆ لێدوانەکانتان. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٢٣، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla زۆر سوپاس بۆ ئێوەش ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١١:١٧، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕگەی "پۆستەری ئۆتۆمۆبیلەکان لەسەر ڕێگەکە.jpg".