ھەوکردنی چڵکی جومگە

(لە هەوکردنی چڵکی جومگەەوە ڕەوانە کراوە)

ھەوکردنی چڵکی جومگە یان سێپتیک ئارترایتیس حاڵەتی ھێرشکردنی چڵک بۆ سەر جومگەکانە.[١] ئەو کەسانەی کە جومگەی دەستکردیان ھەیە لە مەترسیی زۆرتردان بۆ تووشبوون بەم حاڵەتە، ئەم کەسانە بە ئۆرگانیزمگەلێکی جیاواز تووشی چڵک دەبن و دەرمانی ئەوانیش ئەستەمترە.[٢] ھەوکردنی چڵکی جومگە حاڵەتێکی زۆر مەترسیدارە و دەبێت بە زووترین کات چارەسەر بکرێت. ئەگەر دەرمان نەکرێت لە ماوەی چەند ڕۆژدا جومگە خراپ دەبێت و ئەگەری ئەوەیش ھەیە کە چڵک بڕواتە دیکە بەشەکەکانی لەش و مرۆڤ تووشی مەترسیی مەرگ بکات.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری