نیووزیلاندییەکان (بە ئینگلیزی: New Zealanders) خەڵکی نیووزلەندان، نیووزیلاند وڵاتێکی فرەنەتەوەیییە، شوێنی چەندین خەڵکی نەتەوەیی جیاوازە. لە سەرەتادا تەنھا دانیشتووانی ڕەسەنی ماوری لەخۆدەگرت و نیووزلەندییە ئەورووپییەکان لە سەدەی ١٩یەمەوە زاڵ بوون بەسەر پێکھاتەی نەتەوەیی دانیشتووانەکەدا، کە بە شێوەیەکی سەرەکی بە ڕەچەڵەک سکۆتلەندی، ئینگلیز، وێڵزی و ئێرلەندی لەخۆدەگرێت، لەگەڵ ڕێژەیەکی کەمتر لە ڕەچەڵەکی ئەورووپی وەک فەرەنسی، ھۆڵەندی، سکاندیناڤیاکان، و سلاڤەکانی باشوور. ژمارەی دانیشتووانی نیشتەجێی نیووزلەندا تا مانگی حوزەیرانی ٢٠١٣ نزیکەی ٤٫٤٧ ملیۆن کەس بووە، ھەرچەندە نزیکەی ٢٢٠ ھەزاریان کەمتر لە پێنج ساڵ لەو وڵاتە نیشتەجێ بوون. ژمارەی دانیشتووانی نیووزلەندا نزیکەی ٥٬١٢٤٬١٠٠ کەس بوو (تا حوزەیرانی ٢٠٢٢).[١][٢]

کۆمەڵێک گەنجی نیوزلەندی لە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی گۆڕانی کەشوهەوا لە ویلنگتۆن، ساڵی ٢٠١٩

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Walter Ernest O'Neil Yeo – One of the first people to undergo Plastic Surgery". The Yeo Society. 28 August 2008. ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Vermillion, Stephanie. "Polynesia's master voyagers who navigate by nature". www.bbc.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 30 May 2022.