نیمچەدوورگەی عەرەبی

نیمچەدوورگەیێک لە ڕۆژھەڵاتی ناوین

پۆتانەکان: 23°N 46°E / 23°N 46°E / 23; 46

نیمچەدوورگەی عەرەبی (بە عەرەبی: شبه الجزيرة العربية‎) ناوچەیەکی جوگرافییە دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای کیشوەری ئاسیا لەو شوێنەی کە ئاسیا بە ئەفریقا دەگات. گەورەترین نیمچەدوورگەیە لە جیهاندا ڕووبەرەکەی ٣،٢٣٧،٥٠٠ کم٢ دادەپۆشێت، و ئەم ناوچەیە بەشێکی گرنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و ڕۆڵێکی بەرچاوی لە جیۆپۆلەتیکدا ھەیە بەهۆی ئەو بڕە زۆرەی نەوت و گازی سروشتی کە لە ناوچەکەدا هەیە.

نیمچەدوورگەی عەرەبی
شِبْه ٱلْجَزِيرَة ٱلْعَرَبِيَّة (عەرەبی)
ڕووبەر٣٢٣٧٥٠٠ کم٢
دانیشتووان٨٦٬٢٢٢٬٠٠٠
چڕی دانیشتووان٢٦٫٦/کم٢
Demonymعەرەبی
وڵاتەکان
گەورەترین شارەکان
نیمچەدوورگەی عەرەبی

سنوور دەستکاری

 
نیمچەدوورگەی عەرەبی

سنورە دەریایییەکەی دەریای سوور و کەنداوی عەقەبەیە لە باکووری ڕۆژئاواوە، و لە باشوورەوە دەریای عەرەب و لە باشووری ڕۆژھەڵاتییەوە کەنداوی عومان و کەنداوی فارسە، لە ڕووی سیاسییەوە دوورگەی عەرەبی ئەم وڵاتانەی خوارەوە دەگرێتەوە لە ئێستادا؛

ڕووبەرەکەی بە گشتی ٣٬٢١٦٬٥٥١ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، زۆربەی بیابانێکە کە سودی لێ وەرنەگیراوە، و باران لە ناوچەکانیدا ئەبارێت و پلەی گەرما تێیدا ئەگاتە ٥٤ پلەی سەدی، بە ناوچەیەکی گرنگ دادەنرێت لەبەر زۆری ئەو بیرە نەوتانەی لە ناوچەکەدا ھەیە.

لە ساڵی ٢٠٠٩ ژمارەی دانیشتووانی گەیشتە ٧٥٬٣٣٣٬٨٩٧ کەس، و نزیکەی ١٨٬٥٧٦٬٠٧٦ دانیشتووی بیانی دەگرێتە خۆ، و زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی بە نزیکەی سێ ملیۆن دادەنرێت لە ساڵێکدا.

دابەشبوونی نیمچە دوورگەی عەرەبی دەستکاری

 
باشوری ڕۆژهەڵاتی نیمچەدوورگەی عەرەبی (عومان)

نیمچە دوورگەی عەرەبی دابەش دەبێت بەسەر ھەرێم و ناوچەی جوگرافی جیاوازدا، مێژوونوسە ئیسلامیەکان دابەشیان کردووە بۆ؛

  • حیجاز؛ بەشی ڕۆژئاوای نیمچەدوورگەی عەرەبیە.
  • نەجد؛ بەرزاییەکی فراوانە لە نیمچەدوورگەی عەرەبیدا.
  • بەحرەین؛ بەشی ڕۆژھەڵاتی نیمچەدوورگەی عەرەبیە، و درێژ دەبێتەوە لە عومانەوە تا بەسرە لە باکوری.
  • یەمەن؛ بەشی باشوری ڕۆژئاوای نیمچە دوورگەی عەرەبیە و درێژ دەبێتەوە لە زەفار لە باشوریەوە تا عەسیر لە باکوریەوە بە مانای ھەموو ئەو ناوچانەی لە باشوری مەککەدان ئەگەڕێنەوە بۆ یەمەن.
  • توھامە؛ زەویەکی تەختە لەبەرامبەر دەریای سور.
  • شەحر؛ ھەرێمێکی مێژووییە ڕوبع خالی و زەفار و حەزرەموت ئەگرێتەوە.

بەڵام دابەشبوونی نیمچەدوورگەی عەرەبی ئێستا لە شێوەی وڵاتی سەربەخۆدایە وەک وڵاتەکانی کەنداو و یەمەن، وھەروەھا لە ناوچەگەورەکانی نیمچەدوورگەی عەرەبی عەسیر و نفود و ڕوبع ولخالیە.

مێژوو دەستکاری

دوای ئەوەی حەوزی نیشتنی عەرەبی بوو بە کەنداو (خلیج) لە پێش ھەزارەی ھەشتەمی پێش زاینیدا، ناوچە شوانکاریەکانی نیمچەدوورگەی عەرەبی گۆڕان یۆ ناوچەی بیابانی، مرۆڤ پێش ھەزاران ساڵ ژیاوە لەسەری و تا ئێستا ھیچ ئاسەوارێک نیە کە مێژووی دوورگەکەی پێ دیار بکرێت، بەڵام ھەندێک ئاسەواری بەردین و شوانی ئەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی ھەزارەی ھەشتەمی پێش زاینی لە ناوەڕاست و لە ڕوبع ولخالی، شوێنی نیشتەجێبوون دەرکەوت لە قەتەر لە ڕۆژھەڵاتی کاتێک ھەندێک ئاسەوار لە باشوری وڵاتی رافیدەین دۆزرایەوە، و لە ساڵی ٣١٠٠ پێش زاینی، کشتوکاڵی دانەوێڵە دەرکەوتووە لە ئەبوزەبی و لە عومان و لە ناوەندی ھەزارەی سێیەمی پێش زاینیدا پیشەسازی مس بە شێوەیەکی فراوان دەرکەوتووە. و بەلەم دەرکەوتووە بە درێژایی کەنارەکانی ڕۆژھەڵاتی نیمچەدوورگەی عەرەبی ھەتا لە عومان لە باشوور.

ژینگەی نیمچە دوورگەی عەرەبی دەستکاری

ژمارەیەکی زۆر گیانلەبەر ھەیە لە دوورگەی عەرەبی, لەوانە پڵنگی عەرەبی، و مارمالێکە کە لە ژێر مەترسی ناوچووندایە ئێستا. ھەروەھا کەش وھەوای ناوچەکە کەش وھەوایەکی قاڕییە، بە ھاویندا گەرم و بە زستاندا ساردە و ڕێژەی باران بارین تیایدا ٢٣سم/٢ لە ساڵێکدا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • موسوعە حضارة العالم. أحمد محمد عوف