نوسەیر مازراوی

یاریزانێکی تۆپی پێی مەغریبی

نوسەیر مازراوی (بە بە عەرەبی: نصير مزراوي‎ لەدایکبووی ١٤ی تشرینی دووەمی ١٩٩٧)یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری مەغریبییە کە یاری دەکات وەک بەرگری باڵی ڕاست بۆ یانەی بۆندسلیگا بایەرن میونشن و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریب.

نوسەیر مازراوی
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٢–٢٠٠٥ ئاڤ ئالفێن
٢٠٠٥–٢٠٠٦ ئالفێنس بۆیس
٢٠٠٦–٢٠١٦ ئەیاکس
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٦–٢٠١٨ لاوانی ئەیاکس ٥٦ (١٢)
٢٠١٨–٢٠٢٢ ئەیاکس ٩٣ (٦)
٢٠٢٢- بایەرن میونشن ١ (٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٧–١٨ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خوار ٢٠ ساڵانی مەغریب ٣ (٠)
٢٠١٨- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریب ١٢ (٢)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٥ ئابی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ٢١ ئەیلوولی ٢٠٢١

کاروانی یانە دەستکاری

ئەیاکس دەستکاری

مازراوی لە ئالفێن ئان دی ڕین (شارێک لە ڕۆژاوای ھۆلەند) گەورە بوو و لە تەمەنی ٤ ساڵیدا دەستی بە یاریکردن کرد بۆ یانەی ئاڤ ئالفێن.[١] دوای سێ ساڵ گواسترایەوە بۆ یانەی ئەلفێنس بۆیس، کە تەنھا بۆ ماوەی ساڵێک یاری کرد پێش ئەوەی بانگھێشت بکرێت بۆ یاریکردن لە ئەکادیمیای لاوانی ئەیاکس.[١] یەکەم یاری پیشەگەری خۆی لەگەڵ لاوانی ئەیاکس لە ١٢ی ئابی ٢٠١٦ ئەنجامدا لە یارییەکی خولی پلە دووی ھۆڵەندی بەرامبەر ئاڵمێر سیتی، لە جێگەی ڕیچایرۆ زیڤکۆڤیچ چووە یاریگا دوای ٨٦ خولەک.[٢] لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، مازراوی یەکەم گۆڵی پیشەگەری تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–١ بەرامبەر میجتیلاند لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.[٣] یەکەم گۆڵی لە یانەی لیگادا تۆمارکرد لە بردنەوەی ٥٠ بەرامبەر N.E.C.

بایەرن میونشن دەستکاری

لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢، مازراوی گرێبەستێکی بۆ ماوەی چوار ساڵ لەگەڵ بایەرن میونشن واژوو کرد، کە لە ١ی تەممووزەوە دەستی پێکرد.[٤][٥]

کاروانی نێودەوڵەتی دەستکاری

مازراوی یاریزانێکی لاوانی نێودەوڵەتی مەغریب بوو.[٦][٧] یەکەم جار بۆ پێکھاتەی یەکەمی ھەڵبژاردەی مەغریب یاری کرد لە ساڵی ٢٠١٨.

لە ٢٠ی تشرینی دووەمدا، مازراوی ڕای گەیاند کە پەیوەندییەکانی نێوان خۆی و ڕاھێنەری پێکھاتەی مەغریب ڤەھید ھالیلۆدجیچ لێک ترازاون.[٨][٩] لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢، مازراوی و ھاوتیمی مەغریبی حەکیم زیاش، ھەردووکیان بانگھێشتی ھالیلۆدزیچیان ڕەتکردەوە بۆ نوێنەرایەتی مەغریب لە قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی فیفا ٢٠٢٢ بەرامبەر کۆنگۆ.[١٠][١١]

ئاماری کاروانی وەرزشی دەستکاری

یانە دەستکاری

ھەتا ٣٠ تەممووزی ٢٠٢٢[١٢]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز لیگا جام ئەورووپا ئەوانی تر کۆی گشتی
دابەشکردن یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
لاوانی ئەیاکس ٢٠١٦–١٧ خولی پلە دووی ھۆڵەندا ٣٣ ٦ - - - ٣٣ ٦
٢٠١٧–١٨ خولی پلە دووی ھۆڵەندا ٢٢ ٦ - - - ٢٢ ٦
٢٠١٩–٢٠ خولی پلە دووی ھۆڵەندا ١ ٠ - - - ١ ٠
کۆی گشتی ٥٦ ١٢ - - - ٥٦ ١٢
ئەیاکس ٢٠١٧ ١٨ خولی نایابی ھۆڵەندا ٨ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٨ ٠
٢٠١٨ ١٩ خولی نایابی ھۆڵەندا ٢٨ ١ ٣ ١ ١٧ ٢ - ٤٨ ٤
٢٠١٩ ٢٠ خولی نایابی ھۆڵەندا ١٣ ٠ ١ ٠ ٦ ٠ ٠ ٠ ٢٠ ٠
٢٠٢٠–٢١ خولی نایابی ھۆڵەندا ١٩ ٠ ١ ٠ ٦ ١ - ٢٦ ١
٢٠٢١ خولی نایابی ھۆڵەندا ٢٥ ٥ ١ ٠ ٨ ٠ ١ ٠ ٣٥ ٥
کۆی گشتی ٩٣ ٦ ٦ ١ ٣٧ ٣ ١ ٠ ١٣٧ ١٠
بایەرن میونشن ٢٠٢٢–٢٣ بۆندسلیگا ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ١ ٠ ٢ ٠
تەواوی کاروانی وەرزشی ١٥٠ ١٨ ٦ ١ ٣٧ ٣ ٢ ٠ ١٩٥ ٢٢

نێودەوڵەتی دەستکاری

ھەتا ١٣ تشرینی دووەمی ٢٠٢٠[١٣]
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
مەغریب ٢٠١٨ ٣ ٠
٢٠١٩ ٧ ١
٢٠٢٠ ٢ ١
کۆی گشتی ١٢ ٢

خەڵاتەکان دەستکاری

ئەیاکس[١٤]

بایەرن میونشن

  • جامی سوپەری ئەڵمانیا: ٢٠٢٢

تاکەکەسی

  • بەھرەی مانگی خولی نایابی ھۆڵەندا: تشرینی دووەمی ٢٠١٨[١٥]
  • بەھرەی ساڵی ئەیاکس: ٢٠١٩[١٦]
  • گۆڵی مانگی ئەیاکس: کانوونی دووەمی ٢٠٢٢[١٧]
  • گۆڵی وەرزی ئەیاکس: ٢٠٢١[١٨]
  • پێکھاتەی ساڵی خولی نایابی ھۆڵەندا :٢٠٢١–٢٢

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا van der Hansz, Silvester (30 July 2017). "Alphenaar Mazraoui leeft zijn droom tussen de sterren bij Ajax" (بە ھیندی). Algemeen Dagblad. Retrieved 5 October 2020.
  2. ^ "Almere City vs. Ajax II – 12 August 2016 – Soccerway". soccerway.com. Retrieved 24 August 2016.
  3. ^ "Ajax 3 – 1 FC Midtjylland | Football". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 7 March 2022.
  4. ^ "Mazraoui makes Debut for Bayern". Kuwait Online.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ "FC Bayern sign Noussair Mazraoui". Bayern Munich. 24 May 2022.
  6. ^ "Football (Sky Sports)". SkySports.
  7. ^ "Match – Maroc – France – FFF".
  8. ^ "Vahid and Mazraoui quarreled because of… a bottle!". Archysport (بە ئینگلیزی). 11 November 2021. Retrieved 7 March 2022.
  9. ^ "Maroc: Noussair Mazraoui revient sur son clash avec Vahid Halilhodzic | Africa Foot United". africafootunited.com (بە فەڕەنسی). 10 November 2021. Retrieved 7 March 2022. ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "زياش ومزراوي يغيبان عن المنتخب". Hespress – هسبريس جريدة إلكترونية مغربية (بە عەرەبی). 13 March 2022. Retrieved 16 March 2022.
  11. ^ "مزراوي يرفض دعوة الإنضمام لمنتخب المغرب". www.yalla-sport.com. Retrieved 16 March 2022.
  12. ^ "N. Mazraoui". Soccerway. Retrieved 18 June 2019.
  13. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری NFT نەدراوە
  14. ^ "Noussair Mazraoui – Career Honours". Soccerway.
  15. ^ "Tagliafico Speler van de Maand, Mazraoui wint talentenprijs".
  16. ^ "Ziyech en Mazraoui verkozen tot speler en talent van het jaar". AD.nl. 16 May 2019.
  17. ^ "Noussair Mazraoui Wins 'Goal of the Month Trophy' for Stunner Against PSV Eindhoven".
  18. ^ https://english.ajax.nl/articles/goal-of-the-season-2021-2022-mazraoui-thank-you-very-much-for-voting/