نمر ئەلنمر

پیاوێکی ئایینی شیعە ڕێباز

نمر باقر ئەمین ئەلنمر لە ساڵی ١٩٥٩ لە شاری عەوامیەی سەر بە پارێزگای قەتیف لە ڕۆژھەڵاتی عەرەبستانی سعوودی لەدایكبووە[١]، زانایەکى ئایینى شیعە ڕێباز بووە ، یەکێک بووە لە کەسایەتیە ئۆپۆزیسیۆنەکانى عەرەبستانی سعوودی دژ بە بنەماڵەى ئال سعوود.[٢]

وێنەیەکی نمر باقر ئەمین ئەلنمر لە ساڵی ٢٠٠٩

ژیان و ڕامیاری دەستکاری

لە ساڵی ١٩٨٠ چووەتە ئێران بۆ خوێندنى لێکۆلینەوەى ئایینى و نزیکەی ١٠ ساڵ لەوێ‌ ماوەتەوە و دواتر چووەتە سووریا. لەژیانى دا چەندین جار لە لایەن دەسەڵاتدارانى سعوودییە دەستگیرکراوە لە ساڵى (٢٠٠٨ و ٢٠٠٩) [٣] و خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١١ ى سعوودیە، شێخ نمر لە گوتارێکیدا داوایکرد، ناوچەی ڕۆژھەڵاتی سعوودیەی زۆرینە شیعەنشین لە سعوودیە جیابکرێتەوە و بە بەحرەینەوە بلکێندرێت،‌ کە شیعە مەزھەبەکان خۆپیشاندانیان دژی دەسەڵاتی بەحرەین تێدا ئەنجامدەدا. ئەلنمر لە مانگی تەممووزى ساڵى ٢٠١١ دەستگیرا، چەند تۆمەتێکی رووبەڕووکرابوونەوە، لەوانە: نانەوەی ئاژاوە، دەرچوون لە فەرمانی وەلی ئەمر، دروستکردنی شانەی تیرۆریستی بۆ کوشتنی کارمەندانی دەزگا ئاسایشەکان لە شارۆچکەی عوامییە لە پارێزگای قەتیفی ڕۆژھەڵاتی سعوودیە.[٤]

مردنى دەستکاری

لە ١٥ی تشرینی یەکەم ٢٠١٥دا نمر بەتۆمەتی دەستخستنە نێو کاروباری سعوودیەوە ڕووبەڕووی دادگا کراوەتەوە و دواجار لە ٢ی تشرینی دووەم ٢٠١٦ لە سعوودیە بە تۆمەتی ھاوکاریکردنی تیرۆریستان لەگەڵ ٤٧ کەسی دیکەدا لە سێدارە درا.[٥]

کاردانەوەى ھەرێمەى و نێودەوڵەتى کوشتنى دەستکاری

ژێدەرەکان دەستکاری

  1. ^ سایتى ئێم ئێس ئێن:نمر باقر ئەلنمر کێ یە، لەبەروارى ١ى ٣ ى ٢٠١٦ ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ http://www.independent.co.uk/news/world/middle-east/sheikh-nimr-al-nimr-executed-a-holy-warrior-who-called-for-elections-in-the-saudi-kingdom-a6793656.html
  3. ^ http://arabic.cnn.com/middleeast/2016/01/02/biography-nimer-al-nimer-saudi-execution
  4. ^ http://rudaw.net/NewsDetails.aspx?pageid=183685
  5. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 3ی Januaryی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٣ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ http://www.peyamner.com/4837-3[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]