ناوەندی زانیاریی ڕۆژاوا
ناوەندی زانیاریی ڕۆژاوا (بە کرمانجی: Navenda Agahîyan a Rojava، بە ئینگلیزی: Rojava Information Center (RIC)) ئاژانسێکی ھەواڵنێری لە خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریایە.[١] مەزرینگەی سەرەکیی لە شاری قامیشلۆیە. ئەو ھەواڵنێرییە لەلایەن خۆبەخشانی دەرەکی (تۆماس مەک کلۆر، خوان گارسیا، کۆنی دۆکۆلۆمانسکی و کلۆی تروادێک)، وەکوو کاردانەوەیەک لە بەرامبەر بە ڕاگەیاندنی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە کشانەوەی سەربازی ئەمریکا لە ڕۆژاوا لە ڕۆژاوا دامەزرا.[٢] دامەزرێنەرانی پڕۆژەکە نیگەرانی قەومانی شەڕێکی دیکە بوون و لە تێڕوانینی ئەواندا لەو کاتەدا ژماری میدیای بیانی کەم بوو. لە کاتی ھێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر عەفرین، ناوەندی زانیاریی ڕۆژاوا دەستیکرد بە ئابووردنی زانیاری بۆ کۆمەڵێکی بەرفراوان لە پەیامنێرە بیانییەکان.[٣]
ناوەندی میدیا | |
دامەزرا | کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ |
دامەزرێنەر | تۆماس مەک کلۆر خوان گارسیا کلۆی تروادێک |
بارەگا | ، |
وێبگە | www.rojavainformationcenter.com |
ئامانجی ڕێکخراوی ناوەندی زانیاریی ڕۆژاوا، پێدانی زانیاری سەبارەت بە خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا (ڕۆژاوا) بە ڕۆژنامەنووسە بیانییەکانە.[٢] ئەو ناوەندە لە ماڵپەڕەکەیدا ڕۆژاوای وەکوو "ڕێکخراوێک کە ڕێبازی شۆڕشگێڕێکی سۆسیالیست بە ناوی عەبدوڵڵا ئۆجالان پەیڕەو دەکات" وەسف کردووە.[٤]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ Staff, Al-Monitor (2020-08-28). "COVID-19 cases increasingly rapidly in northeast Syria". Al-Monitor (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-12-16.
- ^ ئ ا Bellingreri, Marta (2019-12-24). "Rojava Information Center, a media bridge to the world outside". Al-Monitor (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-03-29.
- ^ "International volunteers play a key role in documenting Turkish offensive". Syria Direct (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-03-29.
- ^ "The New York Times - In the Autonomous Zones". Rojava Information Center. Archived from the original on 27 June 2021. ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.