ناوی پاوانی بەتەواوی شیاوکراو

ناوی پاوانی بەتەواوی شیاوکراو (Fully Qualified Domain Name - FQDN) یان ناوی پاوانی ڕەھا (Absolute Domain Name) ئەو ناوی پاوانەیە کە بەوردی شوێنی خۆی لە زنجیرەپلیکانەی سیستەمی ناوی پاوان‌دا دیاری بکا. واتە تێیدا ھەموو ئاستەکانی پاوان، بریتی لە پاوانی ئاست-سەر و پاوانی ڕیشە، دیاری کرابێتن. یەک ناوی پاوانی بەتەواوی شیاوکراو بەوە دەناسرێتەوە کە ھیچ چەشنە لێڵی و ناڕوونییەکی تێدا نییە؛ تەنھا بە یەک شێوە مانا دەکرێتەوە.

بۆ نموونە، ئەگەر لە پاوانی example.com -دا خانەخوێیەک بە ناوی myhost بوونی ھەبێ، ئەوکات ناوی پاوانی بەتەواوی شیاوکراوی ئەو خانەخوێیە دەبێتە myhost.example.com.؛ کەواتە FQDN بەشێوەی یەکتا خانەخوێیەکە دەستنیشان دەکا - واتە ئەگەرچی لەوانەیە زۆر خانەخوێ لە جیھاندا ناویان myhost بێ، بەڵام تەنھا یەک دانە myhost.example.com. بوونی ھەیە.