ناوی پاوان یان ناوی دۆمەین مۆرکێکی ناسێنەرە کە ھەرێمێکی ئۆتۆنۆمی، دەسەڵات، یان کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرانە و کارگێڕانە لە ئینتەرنێتدا پێناسە دەکا. بۆ نموونە لە ناونیشانی nimune.krd ـدا.krd ناوی پاوانە و nimune ـیش خودی پاوانە. ئەو ناوانەی خانەخوێش کە سەرچاوەکانی پرۆتۆکۆلی ئینتەرنێت، وەکوو وێبگەکان، دەستنیشان دەکەن ژی ناوی پاوانن. ناوگەلی پاوان بەھۆی ڕێساکان و ڕەوتانەکانی سیستەمی ناوی پاوانەوە (Domain Name System یان DNS) پێک دەھێنرێن.

ناوگەلی پاوان لە گەلێک بواری جۆربەجۆری تایبەت بە تۆڕبەستنەوە و ناونیشاندان و ناولێنانەوە بەکار دەبردرێن. ئەوان لە ئاستەکانی ژێرینی پاوانی ڕیشەدا، کە خۆی بێناوە، جێگیر دەکرێن. بە کۆمەڵەی ئەو ناوانەی پاوان کە لە یەکەمین ئاستی ژێر ڕیشەدا جێگیر بوونە دەوترێ پاوانە ئاست-سەرەکان (top-level domains)، کە بریتییە لە:

لە زنجیرەپلیکانەی DNSدا، لەژێر ئەم پاوانە ئاست-سەرانەدا، ناوگەلی پاوانی ئاستی دووھەم و ئاستی سێھەم جێ دەگرن کە ئەو بەکارھێنەرانەی وا دەخوازن وێبگە یان سەرچاوەگەلی گشتیی دیکە لەسەر ئینتەرنێت دابنێن، دەتوانن کرێیان بکەن بۆ خۆیان. تۆمارکردنی ناوگەلی پاوان زۆرتر لە ئەستۆی تۆمارکەرانی ناوی پاوانەوەیە کە ڕاژەکانیان بە گشت کەسێک دەفرۆشن.

جۆر و بەکارھێنان دەستکاری

ناوی پاوان بەکارھێنان
com. لە دەستپێکدا بۆ دامەزراوە بازرگانییەکان (commercial)، بەڵام لەئێستادا سنووردار نەکراوە.
krd. ھەرێمی کوردستانی باشوور
net. لەدەسپێکدا بۆ تۆڕ (network) و دامەزراوە دروستکەرەکان، بەڵام لە ئێستادا سنووردار نەکراوە
org. ڕیکخراوەکان و دامەزراوەکان، کۆمەڵە و لایەن و گرووپە جیاجیاکان، ھەنووکە سنووردار نەکراوە
biz. بۆ بازرگانی یان کار (business)
info. پەڕەی زانیاریی، ھەنووکە سنووردار نیی
eu. وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا
name. خێزان و بنەماڵەو و تاکەکەسی
travel. گەشتیاری و ھێڵی ئاسمانی و چێشتخانەکان
tv. وڵاتی Tuvalu، زۆر کەناڵی تەلەفیزیۆنیش کڕیویانە
gov. ڕێکخراوە حکوومییەکان
ir. وڵاتی ئێران
.ایران وڵاتی ئێران
iq. وڵاتی عێراق
tr. وڵاتی تورکیا
uk. شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا
us. ئەمریکا

سەرچاوەکان دەستکاری