ناوی لێکدراو بریتیە لە ناوێک کە لە زیاتر لە ڕێشەی وشە (Word stem) پێک ھاتووە. لە زمانی کوردی دا ناوی لێکدراو زیاتر پێکھاتووە لە ناوێکی و بەشێکی زێدەکراوی دیکە وەکوو پاشگر، یان ھتد.

لە زمانی کوردیدا بۆ ڕۆنانی ناوی لێکدراو نزیکەی پازدە ڕێگەی جیاواز ھەیە، وەک:

ناو+ ناو: سەرکار

ناو+ ناوبەند+ ناو: کاروبار

ناو+ ئاوەڵناو: کارجوان

ئاوەڵناو+ ناو:جوانکار

ناو+ ڕەگی کردار: کارگێڕ

لە نێو ئەو ڕێگایانە دا، یەکگرتنی (ناو و ڕەگی کردار) زۆر باوە، وەک:

  • مەی+ گێڕ(گێڕان) = مەیگێڕ
  • کۆڵ+ گێڕ(گێڕان) = کۆڵگێڕ
  • کار+ گێڕ(گێڕان) = کارگێڕ

...

  • دار+ تاش(تاشین) = دارتاش
  • سەر+ تاش(تاشین) = سەرتاش
  • بەرد+ تاش(تاشین) = بەردتاش

...

  • شەکر+ شکێن(شکاندن) = شەکرشکێن
  • سەر+ شکێن(شکاندن) = سەرشکێن
  • سەفرا+ شکێن(شکاندن) = سەفراشکێن

...

  • دەست+ بڕ(بڕین) = دەستبڕ
  • قۆڵ+ بڕ(بڕین) = قۆڵبڕ
  • سەر+ بڕ(بڕین) = سەربڕ

سەرچاوەکان دەستکاری

ماڵپەڕی شەخسیی ھێدی (جەعفەری حوسێنپوور) ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.