لە بەرنامەسازیی سیستەمدا، ناوبڕ (Interrupt) سیگناڵێکە بۆ پرۆسەسۆر سەرچاوەگرتوو لە ڕەقەواڵە یا نەرمەواڵە کە نیشاندەری ئەوەیە پێشھاتێک پێویستی بە سەرنج و پێداگەیشتنی دەسبەجێ ھەیە. ناوبڕ پرۆسەسۆر ئاگادار ئەکاتەوە کە ھەلێک بە یەکەمایەتیی بانەوە داوای وەستانی کۆدی خەریکی جێبەجێبوون ئەکا. پرۆسەسۆرەکە بە دواخستنی کارە ھەنووکەیییەکانی و پاشەکەوتکردنی باری و بانگھێشتکردنی بەرنامەیەک کە بە ناوبڕ-چارەکەر (Interrupt handler) ناسراوە، وەڵام ئەوداتەوە و، بەم شێوەیە لەگەڵ پێشھاتەکە مامەڵە ئەکا.