نان و ئازادی (بە ئینگلیزی: Bread and freedom، بە فەرەنسی: Pain et Liberté، بە بەدرخانی: Nan û azadî) یەکەم بەڵگەفیلمی کوردییە، لە دەرھێنانی تەیفوور بەتحایی کە ساڵی ١٩٨٤ کارکردن لەسەری تەواو بووە.[١]

نان و ئازادی
دەرھێنەرتەیفوور بەتحایی
بەرھەمھێنەربەشی ھونەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
چەشنی فیلمبەڵگەفیلم
مۆسیقاعەلی مەردان
شوان پەروەر
عەزیز شاھڕۆخ
وێنەگری سینەماییتەیفوور بەتحایی
عەبدوڵڵا ڕەسووڵپوور
ماوەی فیلم٦٣ خولەک
وڵاتکوردستان
زمانکوردیی ناوەندی

سەرکردایەتیی حیزبی دێموکرات بڕیاری داوە بە لەبەرچاو گرتنی پێشینەی تەیفوور بەتحایی لە بوارەکانی فیلمھەڵگرتنەوە و کارکردن لە ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆندا، بینێرێتە وڵاتی فەڕانسە تاوەکوو بەڵگەفیلمێک لەسەر ڕۆژھەڵاتی کوردستان دروست بکات؛ ناوەرۆکی فیلمەکە ژیان و کار و شەڕ و بەرگرییە و تەیفوور بەتحایی ھەوڵی داوە لە ڕێگەی نان و ئازادییەوە بەشێکی بەرفراوانی ڕەوشی ژیانی ڕۆژانەی ئەو شوێنانە پیشان بدات کە لەبەر دەستی پێشمەرگەدا بوون.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ھەڤپەیڤین لەگەڵ تەیفوور بەتحایی".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ بەڵگەفیلمی تەیفوور بەتحایی، ھیوا گوڵمحەممەدی، ئارییەن تیڤی