مەستی عیشق

فیلمێکی ئێرانی-تورکی لەلایەن حەسەن فەتحی

مەستی عیشق (بە فارسی: مست عشق‎) فیلمێکی درامای مێژوویی ڕۆمانسییە کە لەلایەن ئێران و تورکیاوە بە ھاوبەشی بەرھەم ھێنراوە، لە دەرھێنانی حەسەن فەتحی و نووسینی فەتحی و فەرھاد تەوحیدی. فیلمەکە پارچەیەکە لە ژیانی مەولانای ڕۆمی و شەمسی تەورێزی لەگەڵ ڕۆڵگێڕانی پارسا پیروزڤەر و شەھاب حوسێنی.[١][٢] جگە لە ئەکتەرە ئێرانییەکان، ئەکتەرە تورکەکانی وەک بێنسۆ سۆراڵ و ھاندە ئەرچێڵ و ئیبراھیم چەلیلک کۆڵیش ڕۆڵیان تێدا بینیوە.

مەستی عیشق
سەرناومست عشق، Mesti Aşk
چەشندراما، فیلمی مێژوویی، فیلمی ڕۆمانسی
وڵاتی بنەڕەتئێران، تورکیا
زمانی سەرەکیفارسی، تورکی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤
دەرھێنەرحەسەن فەتحی
سیناریۆنووسحەسەن فەتحی، فەرھاد تەوحیدی
بەڕێوەبەری وێنەگرتنMorteza Poursamadi
ئاوازدانەرFahir Atakoğlu
بەرھەمھێنەرMehran Broumand
ڕەنگفیلمی بە ڕەنگ

فیلمەکە لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤ لە ئێران بڵاوکرایەوە، و ڕاستەوخۆ بووە یەکێک لە پڕفرۆشترین فیلمەکان لە مێژووی سینەمای ئێرانی. فیلمەکە ھەروەھا بووە پڕفرۆشترین فیلمی ئێرانی کە لەسەر چەشنی کۆمیدی نەبێت.[٣]

چیرۆک دەستکاری

فیلمەکە دەربارەی شاعیری سەدەی ١٣م مەولانای ڕۆمیییە، و باس لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ شەمسی تەورێزی دەکات. باس لە خۆشەویستی و ئەو ئیلھامە دەکات کە شەمس لەسەر مەولانا ھەیبووە لە ڕووی ژیان و شیعر.

نواندنەکان دەستکاری

  • پارسا پیرووزڤەر وەک مەولانا
  • شەھاب حوسێنی وەک شەمسی تەورێزی
  • ھاندە ئەرچێڵ وەک کیمیا خاتوون
  • بوراک تۆزکۆپاران وەک سوڵتان وەلەد
  • بۆران کوزوم عەلائەدین محەممەدی دووەم
  • حیسام مەنسوور وەک حوسامەدین جەلەبی
  • بەنسو سۆرال وەک مریەم
  • سەلما ئەرگەچ وەک کێرا خاتوون
  • ئیبراھیم چەلیککول وەک ئەسکەندەر
  • ھەلیت ئەرگەنچ وەک بەھائەدین وەلەد

مۆسیقا دەستکاری

فاخیر عەتاکۆگلۆ، کە ئاوازی بۆ زنجیرەی عومەر و سەدەی مەزن دانابوو، ئاوازدانەری فیلمەکە بوو و عەلیرەزا قوربانی مۆسیقای دەستپێکی فیلمەکەی پێشکەش کرد.[٤][٥][٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "واکنش سازندگان فیلم "مست عشق" به مخالفت مراجع". دلگرم (بە فارسی). 2019-09-25. Retrieved 2022-09-29.
  2. ^ "زمان اکران فیلم جنجالی مست عشق مولانا مشخص شد + فیلم". حیات (بە فارسی). 2023-12-12. Retrieved 2024-04-07.
  3. ^ "سامانه مدیریت فروش و اکران سینما". www.samfaa.ir. Retrieved 2024-05-02.
  4. ^ "علت اصلی عدم همکاری همایون شجریان با حسن فتحی در «مست عشق»". اقتصادنیوز (بە فارسی). 2022-04-18. Retrieved 2024-04-09.
  5. ^ "قطعه اختصاصی فیلم «مست عشق» منتشر شد/ تو مرا جان و جهانی!". خبرگزاری مهر | اخبار ایران و جهان | Mehr News Agency (بە فارسی). 2024-04-10. Retrieved 2024-04-10.
  6. ^ "تماشا کنید | اولین موزیک ویدیو «مست عشق» با صدای علیرضا قربانی". روزنامه هفت صبح (بە فارسی). 2024-04-10. Retrieved 2024-04-10.