سەید ئەحمەد کوڕی سەید محەممەد بەنا ناسراو بە مەزڵووم (١٩١٦ بەرزنجە، عێراق — ١٩٥٥ سلێمانی) شاعیرێکی کورد بوو. لە بنەچەی شێخەکانی بەرزنجە (شێخ عیسا و شێخ مووسا) بوو.

مەزڵووم

لەدایکبوون١٩١٦
بەرزنجە،  عێراق
مەرگ٩ی ئابی ١٩٥٥
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر، کاسبکار
سەردەمبیست
ئایینئیسلام

ژیان دەستکاری

مەزڵووم لە ساڵی ١٩١٦ لە بەرزنجە لەدایکبووە، لەگەڵ لەدایکبوونیدا کە تەمەنی دەبێتە حەوت ڕۆژ دایکی کۆچی دواییی دەکات و بەبێ نازی دایک دەمێنێتەوە، لەبەرئەمە لە لای داپیری (دایکی باوکی) گەورە دەبێت و نازی پێدەدرێت.

لە تەمەنی شەس ساڵیدا دەچێتە قوتابخانە و پاش چەند ساڵێک وازی لێدەھێنێت و دەچێتە حوجرە لە بەرزنجە، لای مامۆستا حاجی شێخ ئەحمەد خوێندوویەتی، پاشان ڕوو دەکاتە سلێمانی و دەچێتە مزگەوتی ھەمزە ئاغا لای مامۆستا مەلا محەممەد کوردی دەستدەکات بە خوێندن و پاشان دەچێتە مزگەوتی «بن تەبەقی کوردی» لای مامۆستا مەلا ڕەحیمی پەرخی تا «عیلمی سەڕف» دەخوێنێ و لە دوای ئەوە واز لە خوێندن دەھێنێت.

لە پاش تەمەنی چواردە ساڵی بۆ بژێوی ژیانی خۆی دەستی داوەتە کەسابەت و بازرگانیی و کوتاڵ و وردەواڵە فرۆشتن و دەستگێڕی. لەگەڵ دۆستێکی شێخ ساڵح کارژاوی زۆربەی دێھاتەکانی ناوچەی شارەزوور، قەرەداغ و بەرزنجە گەڕاون، لەو ماوەیەدا دەستمایەکی باشی پێکەوە ناوە و دوکانێکی لە بەرزنجە داناوە و دەکەوێتە سەر کەسابەتی خۆی بە دوکانداری.

مردن دەستکاری

بەھۆی نەخۆشییەکی کتوپڕەوە لە ٩ی ئابی ١٩٥٥ لە تەمەنی بیست و نۆ ساڵی لە نەخۆشخانەی مەلەکی لە شاری سلێمانی کۆچی دواییی کرد.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • دیوانی مەزڵووم.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

مەزڵووم لە ڤەژینبوکس