مەرال ئاکشەنەر (بە تورکی: Meral Akşener؛ لە دایکبووی ١٨ی تەممووزی ١٩٥٦) ژنە مامۆستا، مێژووناس و سیاسەتوانێکی تورکە. لە ماوەی ٨ی تشرینی دووەمی ١٩٩٦ بۆ ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٧ وەزیری ناوخۆی تورکیا بوو. ئەو لە ماوەی ١٠ی ئابی ٢٠٠٧ ھەتاوەکوو ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥، بووە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا. ئەو لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، پارتی ئیی دامەزراند، لە ئێستادا سەرۆکایەتی لەو پارتە دەکات.[١][٢]

مەرال ئاکشەنەر
بە تورکی: Meral Akşener
لەدایکبوون (١٩٥٦-٠٧-٠٨) ٨ی تەممووزی ١٩٥٦ (تەمەن ٦٧ ساڵ)
ئیزمیت، تورکیا
خزمەکانHasan Tahsin Argun
زمانەکانی ئاخاوتنتورکی
پیشەسیاسەتوان
شوێنی کارکردنMarmara University
پۆستەکانئەندام پەرلەمانی تورکیا، Interior Minister of Turkey
پەروەردەIstanbul University Faculty of Letters، Marmara University، زانکۆی ئەستەمبوڵ
ئەندامی حیزبیTrue Path Party، حیزبی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست، İYİ Party
ئایینئیسلام
وێبگەhttps://meralaksener.com.tr/

ژیان دەستکاری

مەرال ئاکشەنەر لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٦ لە ئیزمیت، پارێزگای کۆجائێلی لە تورکیا. باوکی ناوی تاھیر عومەر بوو، دایکیشی سدیقە.[٣][٤] ئەوان لە ساڵی ١٩٢٣ لە یۆنانەوە کۆچیان بەرەو تورکیا کرد.[٥] مەرال دەرچووی بەشی مێژووە لە زانکۆی ئیستەنبۆل، دوای ئەوەش بەشی زانستە سیاسییەکای لە زانکۆی مەرمەرە تەواوکردووە، پاشان دکتۆرای لە مێژوو بەدەست ھێناوە. بەرلەوەی بێتە ناو سیاسەت، ئەوا لە چەند زانکۆیەک وانەی گووتووەتەوە.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Gall, Carlotta (5 January 2018). "A Rival Steps Up to Challenge Turkey's President Erdogan". The New York Times. Retrieved 10 January 2018. The daughter of a civil servant, Ms. Aksener grew up in a small rural village in western Turkey. Her family was among the hundreds of thousands resettled from Greece in the population exchanges between Greece and Turkey in 1923.
  2. ^ "مەرال ئاکشەنەر: ئیمامئۆغڵو سەرۆکی ھەڵبژێردراوی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵە". www.rudaw.net. Retrieved 2021-03-12.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ Biography ١٩ی نیسانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ ئ ا "Türkiye Büyük Millet Meclisi 23. Dönem Milletvekili-Meral Akşener" (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). TBMM. Retrieved 2013-02-05. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Gall, Carlotta (5 January 2018). "A Rival Steps Up to Challenge Turkey's President Erdogan". The New York Times. Retrieved 10 January 2018. The daughter of a civil servant, Ms. Aksener grew up in a small rural village in western Turkey. Her family was among the hundreds of thousands resettled from Greece in the population exchanges between Greece and Turkey in 1923.