مەحییەدین حەقشناس
مەحییەدین حەقشناس (١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٢٥، سنە - ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣، سنە) شاعیری کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە بەھۆی داھێنەری ھۆنراوەی «شارەکەم سنە» بە ناوبانگە.[١][٢]
مەحییەدین حەقشناس | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٢٥ سنە |
مردن | ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ سنە |
زمان | کوردی، فارسی |
نەتەوە | کورد |
کارە دیارەکان | شارەکەم سنە |
ژیان دەستکاری
مەحییەدین حەقشناس لە گەڕەکی قەتارچیان (یەکێک لە گەڕەکە کۆنەکانی سنە) لەدایک بووە. لە منداڵیدا چووەتە قوتابخانە و سەرەڕای نەبوونی ئاشنایییەکی قووڵ بە بنەما و ڕێساکانی شێعرەوە، شێعری نووسیوە. چەند ساڵێک دواتر چووە بۆ دواناوەندی و دیپلۆمی وەرگرتووە لە ساڵی ١٩٤٣ەوە بە ھاندانی یەکێک لە ماموستاکانی بە جدی شێعر دەوت. دواتر بوو بە مامۆستا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و چوو بۆ کرماشان لە ساڵی ١٩٤٨ گەڕایەوە سنە و لە مانگی تشرینی دووەمی ئەو ساڵەدا ھاوسەرگیریی کرد.
حەقشناس جگە لە کوردی، شێعری بە فارسییش نووسیوە، ھەندێک لەو شیعرانە کە زۆربەیان ڕەخنەی سیاسی کۆمەڵایەتییان تێدایە لەو کاتەدا لە ڕۆژنامە و گۆڤارە ئەدەبییەکاندا بڵاو کراونەتەوە لەوانە ڕۆژنامەی پارس شیراز. بە بۆنەی ئەم شیعرانە سەردەمێکی لە شاری ھەمەدان وەک تاراوگە بەسەربرد. بەڵام لە تاراوگەدا نەوەستا و چووە پاڵ کۆمەڵگەی ئەدەبی باباتەھێر و لە شێوەی ئەدەبیدا درێژە بە ھەوڵە کۆمەڵایەتییەکانی دا. دواتر گەڕایەوە سنە و لە ساڵی ١٩٩٤ بە چاوخشاندنەوە بە ھۆنراوەی شارەکەم سنە بڵاوی کردەوە.
حەقشناس لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە سنە کۆچی دوایی کرد.[٣]
کارەکان دەستکاری
- شارەکەم سنە، ١٩٩٤. (کتێب و ئەلبومی دەنگ)
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ تبیان, موسسە فرھنگی و اطلاع رسانی (4ی شوباتی 2022). "مەحییەدین حەقشناس؛ شاعێری شیرین زمانی کوردستان". دامەزراوی فەرھەنگی و ڕاگەیاندنی تێبیان (بە کوردی). tebyan.net. Retrieved 4ی Februaryی 2022.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
و|date=
(help) - ^ "شارەکەم سنە؛ نواندنەوەی شارێک بە شێعر". Mehr News Agency. ئاژانسی ھەواڵی مێھر. 26ی کانوونی یەکەمی 2019. Retrieved 4ی Februaryی 2022.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
و|date=
(help) - ^ "پیکر شاعر و نویسندە سنندجی محی الدین حق شناس بە خاک سپردە شد". اخبار ایران و جھان (بە فارسی). mehrnews.com. Mehr News Agency. 16ی تشرینی یەکەمی 2013. Retrieved 4ی Februaryی 2022.
{{cite news}}
: Check date values in:|accessdate=
و|date=
(help)