مۆزەخانەی فریدا کالۆ

مۆزەخانەی فریدا کالۆ (بە ئیسپانی: Museo Frida Kahlo) ھەروەھا ناسراوە بە ماڵە شینەکە (La Casa Azul)[١][٢] مۆزەخانەیەکی ھونەریی و مۆزەخانەیەکی ماڵیی مێژوویییە کە وەک ڕێزلێنانێک تایبەت کراوە بە ژیان و کارەکانی وێنەکێشی مەکسیکی فریدا کالۆ. ئەم مۆزەخانەیە دەکەوێتە ناوچەی کۆیۆئاکان لە مەکسیکۆ سیتی. شوێنی مۆزەخانەکە، ھەر ئەو ماڵەیە کە کالۆ لێی لەدایک بوو و لێشی گەورە بوو، ھەر لەو ماڵە بۆ چەند ساڵێک لەگەڵ دیێگۆ ڕیڤێرای ھاوسەری بەیەکەوە ژیان، فریدا ھەر لەو ماڵەدا کۆچی دوایی کرد. لە ساڵی ١٩٥٧، دیێگۆ خانووەکەی بەخشی بۆئەوەی بکرێتە مۆزەخانەیەک بۆ ڕێزلێنان لە کارەکانی فریدا.[٣]

مۆزەخانەی فریدا کالۆ
دامەزران١ی تەممووزی ١٩٥٨
ناو بە زمانی فەرمیMuseo de Frida Kahlo
ناونراوە لەدوایفریدا کالۆ
دامەزرێنەردیێگۆ ڕیڤێرا
وڵاتمەکسیک
دابەشکاریی کارگێڕیکۆیۆئاکان
پۆتانی شوێن١٩°٢١′١٨″N ٩٩°٩′٤٦″W، ١٩°٢١′١٩″N ٩٩°٩′٤٥″W
ئەندامیIconic Houses Network
شوێنی بارەگاکانکۆیۆئاکان
نژیاروانفریدا کالۆ، Juan O'Gormann
ستایلی نژیاروانیeclectic architecture
ڕێکەوتی کردنەوە١ی کانوونی دووەمی ١٩٠٤
باری کەلەپووریImmovable property with cultural value
ڕووبەر٢٬٦٢٠ مەتری چوارگۆشە
ناونیشانی شەقامLondres 247
Phone number+52 55 5554 5999
وێبگەhttp://www.museofridakahlo.org.mx/، https://www.museofridakahlo.org.mx/
Ground level 360 degree view URLhttps://artsandculture.google.com/streetview/garden-museo-frida-kahlo/2gHZXRtOrIcddw?sv_lng=-99.16240505151508&sv_lat=19.35509421966853&sv_h=112.91141979720254&sv_p=2.3892356686485385&sv_pid=jFxZq3A0friTwc3WFYnYTQ&sv_z=1

لە مۆزەخانەکە چەند کار و تابلۆیەکی فریدا کالۆ و دیێگۆ ڕیڤێرای لێیە، ھەروەھا لەگەڵ چەند بەرھەمێکی ھونەرمەندانی دیکە و فۆلکلۆری مەکسیکی، وێنە و یادەوەرییەکانی فریدا لەگەڵ چەند کەل و پەلێکی کەسیی. شێوەی ماڵەکە بەگشتی وەک ساڵانی پەنجاکان ماوەتەوە. لە ئێستادا یەکێکە لە دیارترین مۆزەخانەکانی مەکسیکۆ سیتی و سەردانیکەری ھەیە.

مۆزەخانەکە بۆیەکەمینجار لە ساڵی ١٩٥٨ کرایەوە،[٤] تا ئەمڕۆش لە چالاکی و خستنەڕووی بەرھەمەکان کراوەیە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Take a virtual tour of "La Casa Azul", the Frida Kahlo museum in Mexico". Vogue Paris (بە فەڕەنسی). Retrieved 2021-02-22.
  2. ^ ئ ا مۆزەخانەی فریدا کالۆ ناسراو بە ماڵی شین لە مەکسیکۆ کرایەوە (بە کوردی), retrieved 2021-02-22
  3. ^ "Explore Frida Kahlo's 'Casa Azul' Through a Fascinating Virtual Museum Tour". My Modern Met (بە ئینگلیزی). 2020-08-30. Retrieved 2021-02-22.
  4. ^ "Frida Kahlo Museum | museum, Coyoacán, Mexico". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-22.