مۆزایک، پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنییە لەسەر شاشەی کەناڵی کوردسات، گشت ڕەنگەکانی ھونەر لە خۆدەگرێت، ھەفتانە لە ماوەی نیو کاتژمێر دا بە نوێترین ھەواڵی ھونەرییەوە پێشکەش دەکرێت، بە تایبەتی بواری سینەما و ھۆشیاری سینەما و تێگەشتن لە رەھەند و میتۆدەکانی ئەم ڕەوتە پیشەسازییە بێ ھاوتەیەی کە ناڕاستەوخۆ کاریگەری دەکاتە سەر ژیانی مرۆڤی مۆدێرن، لە لایەکی ترەوە مۆزایک ھەوڵیداوە گۆشەیەکی بچووک بێت بۆ بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و چالاکی گۆرانبێژ و سینەماکارانی کورد و بۆ گەیاندنی دەنگی کلاکێتی فیلمە سینەماییەکانی کوردستان بە جیھانی دەرەوە کە ھەنگاوێکی گرنگە بەرەو بەکارخستنەوەی میراتی (یەلماز گۆنای) کە ئەویش چەشنێکی تری خەباتکردن لەپێناو ناسناندنی ناسنامە و کەلتووری گەلەکەمان بە جیھان.

تیمی پرۆگرام دەستکاری

  • ئامادەکردن لەلایەن: کۆڤان سەروکانی
  • پێشکەشکردن لەلایەن: لینا
  • ھاوکاران:
    • ھەردی عومەر
    • شاد فیکرەت
    • ئاری ئەنوەر
    • کاژاو محەمەد