مۆتێل (بە ئینگلیزی: Motel) ئاماژەیە بۆ شوێنی نیشتەجێبوون کە لە تەنیشت ڕێگاکانی کەنار دەریا، شاخ، دارستان یان بیابان دروست کراوە و زۆرجار، وێستگەی ئۆتۆمبێلی سەرنشین لە بەردەمیاندا دانراوە. لە پێناسەی مۆتێلدا دەتوانین بڵێین «ھۆتێلێکە کە سەرنشینەکان دەتوانن بە ئۆتۆمبێل بچنە ژوورەوە و تەنانەت ئۆتۆمبێلەکەش لە بەردەم دەرگای ژوورەکەیان ڕابگرن».»یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی مۆتێلەکان نەبوونی لۆبییە لەناویاندا، چونکە میوانەکان کلیلی ژوورەکەیان لە پێشوازییەوە وەردەگرن و ڕاستەوخۆ بە ئۆتۆمبێل دەچنە ژوورەکەی خۆیان بەبێ ئەوەی پێویستیان بە دابەزین بێت. تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە

مۆتێل
لقیھۆتێل، hotel building

ئەم زاراوەیە ئاماژەیە بۆ جۆرێک لە ھۆتێل کە پێکھاتووە لە یەک بینای ژووری بەستراو کە دەرگاکانی ڕوویان لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکانە و لە ھەندێک حاڵەتدا شوێنێکی ھاوبەش یان زنجیرەیەک کابینەی بچووک کە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلی ھاوبەشیان ھەیە. زۆرجار مۆتێلەکان لەلایەن تاکەکەس خاوەندارێتی دەکرێن، ھەرچەندە زنجیرەی مۆتێلی ھەن کە کۆمەڵییەک دەگرێتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری