مۆتۆری سووتانی ناوەکی

بزوێنەری سوتانی ناوەکی (بە ئینگلیزی: Internal combustion engine) ئەو بزوێنەران کە بەھۆی سووتانی سووتەمەنی (بە شێوەی گاز) لەگەڵ مادەیەکی ئۆکسێنەر (بە زۆری ھەوا) کاردەکەن ، ئەم سووتانە لە ژوورێکی دیاریکراو ئەنجام دەدرێت کە پێی دەوترێت ژووری سووتان، لە ژووری سووتان دوای ئەوەی کارلێکی سووتان روو دەدات ئەو گازە سووتاوە کە گەرمی دەرێکی زۆرە دەتوانێت بکشێت ئەویش بەھۆی کارکردنە سەر پیستۆنەکان و خزاندنیان بەرەو خوارەوە. کە ئەمەی دواییان بەو ئیشە دادەنرێت کە بزوێنەرێک دەیکات و دەبێتە کارکردنی بزوێنەرەکەو ھەموو بەشەکانی.

١. سووتەمەنی وەرگرتن
٢.پەستاوتن
٣.سووتان
4. دەرکردن

بەکارھێنانی دەستکاری

ئەم بزوێنەرانە بە زۆری بۆ پاڵنانی ئامرازەکانی ھاتوو بەکار ھاتوون وەکوو بەزۆری لە ئۆتۆمبیلە کان و ھەروەھا لە جۆرەھا مانتۆر و جۆرەھا تەیارە و ئامرازەکانی تر بەکار دێت ، ئەم بزوێنەرانە لەو ئامێرانەن کە بە تەواوی پشتیان بەستووە بە بەرھەمە نەوتیەکان APICEV ، بەوەش ناسراون کە دەتوانن زۆرترین ئیش لە سووتەمەنی دەربکەن.

چۆنیەتی کارکردن دەستکاری

بزوێنەرە سوتانە ناوەکیەکان بە زۆری پشت دەبەستن بە کارلێکی سووتانی سووتەمەنی کە ئەمەویشیان کارلێکێکی کیمیایی گەرمی دەرە ، لە گەڵ مادەیەکی ئۆکسێنەر کە بە زۆری ئۆکسجینی ناو ھەوا بەکاردەھێنرێت ، ھەندێ جاریش ئۆکسیدی نیترۆز بەکار دەھێنرێت.

وە بەر بڵاوترین سووتەمەنیەکان بۆ ئەم مەبەستە بریتین لە سووتەمەنیە ھایدرۆ کاربۆنیەکان ، کە لە نەوتی خاو دەستمان دەکەون ئەوانیش بە زۆری دیزڵ و گازۆلین و گاز ئۆیلن ، شایەنی باسە کە زۆربەی ئەو بزوێنەرانەی بۆ بە کارھێنانی دیزڵ دیزاین کراون دەتوانن بە گازی سروشتیش کار بکەن بەبێ دەستکاری ناوەرۆکی دیزاینی مەکینەکە.

سووتانی گازۆلین دەستکاری

سووتانی گازۆلین ئەنجام دەدرێت بە ھۆی چەندان پیلی کارەبایی و چەندان مەلەف بۆ دروستکردنی پرژەیەکی بە ھێز لەسەر تێکەڵە سووتەمەنیەکەو ئۆکسجینەکە ، وە دەتوانرێت ئەم پیلانە دووبارە پڕ بکرێنەوە ئەویش بە بەکارھێنانی گێنێرەیتەرێک لەگەڵ بزووێنەرەکە کە کارەبا دروست دەکات بە سوود وەرگرتن لە جولەی مەکینەکە بۆ پڕ کردنەوەی پاتریەکە ، شایەنی باسە ئەم تێکەڵەی باسمان کرد بەر لەوەی بەھۆی پڕژە کارەباییەکە بسووتێنرێت بە ھۆی پستۆنەکانەوە تا (١٢،٧٥ بار) دەپەستێورێت ، دواتر پرژەکە لێی دەدات و دەست دەکات بە سووتان و دووبارە پاڵ دەنێتەوە بە پیستۆنەکە بۆ خوارەوە

ھەروەک و لە وێنەکە دەبینن یەک سووتان بە چوار ھەنگاو ئەنجام دەدرێت .

ھەنگاوی یەکەم دەستکاری

دەرچەی یەکەم دەکرێتەوە (شایەنی باسە ئەم دەرچانە بە شێوەیەکی رێک و پێک دەکرێنەوەو دادەخرێن کە بۆ جوولەیان ئەوانیش سوود وەردەگرن لە بزوێنەرەکە خۆی ) کە دەبێتە ھۆ ھاتنە ژوورەوەی تێکەڵەکەی ھەواو گازۆلین ، کە لەم کاتەدا پیستۆنەکە بەرەو خوارەوە دەچێت ، واتا قەبارەی ژووری سووتان دەگۆرێت بەڵآم پەستانەکەی ناگۆڕێت

ھەنگاوی دووەم دەستکاری

ھەردوو دەرچەکە دادەخرێن پستۆنەکە بەھۆی جوولەی پستۆنەکانی تر دەستدەکات بەرەو جوولە بەرەو سەرەوەو گازەکا دەپەستێوێت تا (١٢،٧٥ بار) ، بەمەش پەستان زۆۆر دەبێت و قەبارەی ژوورەکە کەم دەکاتەوە.

ھەنگاوی سێیەم دەستکاری

پرژە کارەباییەکە لێدەدات و گازەکە لە ناکاو دەسووتێت و دەست دەکات بە پاڵنانی پستۆنەکە بەرەو خوارەوە ، کە ئەمە توانای بزوێنەکە دەردەخات

ھەنگاوی چوارەم دەستکاری

دوای ئەوەی سووتانەکە ئەجام درا ، پاشکۆکە کە بریتیە لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و ھەڵمی ئاو دەکرێتە دەرەوە ، ئەویش بە کردنەوەی دەرچەی دووەم کە دەمان گەیەنەتە ئیگزۆست (گزۆز).

ھێلکاری پەستان-قەبارەی بزوێنەر دەستکاری


ھێلکاری پەستان-قەبارە بزوێنەرەکان جەماوەیەکی داخراوە چونکە خۆی لە خۆی دا کارکردنی ئەم بزوێنەرانە سوور دانەوەیە ، وە رووبەری ناو ئەم چەماوەیە بریتیە لەو توانایەی کە یەک پیستۆن ئەنجامی دەدات لە یەک سووردا لە مەکینەکە ، ھەروەکوو لە وێنەکە دەبینین سەرەتا :-
رەنگی شین: بریتیە لە کرداری ھاتنە ژوورەوەی سوتەمەنی کە ناو سلیندەرەکە کراوەیە بۆ ھەوای کەش واتا پەستان لە ژوورەوە یەک کەشە (atm) بەڵام بە یارمەتی پیستۆنەکانی تر قەبارەکەی دەگۆرێت بۆیە لەسەر ھێلکاریەکە پەستان نەگۆرەو قەبارە دەگۆرێت ، کەواتا ھێلێکی راستمان بۆ دەردەچێت
رەنگی رەش:- دوای ئەوە دەرچەکان دادەخرێن و بە یارمەتی سلیندەرەکانی ترەوە گازەکە دەپەستێورێت ، وە لەبەر ئەوەی داخراوە کەواتا ، قەبارە کەم دەکات و پەستان لە ژوورەوە زیاد ئەکات ، بەمەش کێرڤێکی لارمان بۆ دەرەچێت کە لاریەکەی بە سالبە ،
رەنگی سوور:- دوای ئەوەی پەستێورا ، پڕیشکە کارەباییەکە لیی دەدات و دەیسوتێنێت وە پەستانی سووتانەکە پاڵ دەنێت بە پیستۆنەکە بۆ خوارەوە ، بەمەش قەبارە زیاد ئەکات و پەستان کەم ئەکات ، ئەم جارەشیان کێرڤێکمان بۆ دەرەچێت بە لاری مووجەب ،
رەنگی بۆر:- دووبارە دەرچەکان ئەکرینەوە بۆ دەکردنی پاشەرۆ کاربۆنیەکە و پەستان دەبێتەوە یەک کەش و قەبارە کەم دەکات ، ئەم جارەش ھێلێکی راستمان بۆ دەردەچێت کە کەوانەکەمان بۆ دادەخات و سوورەکە تەواو دەکات .

ئەم وتارانەش ببینە دەستکاری