بزوێنەر

(لە مۆتۆرەوە ڕەوانە کراوە)

بزوێنەر یان مۆتۆر (لە بنەڕەتدا وشەیەکی لاتینییە و بە مانای بزوێنەر و جووڵەپێکەرە) مەکینەیەکە داڕێژراو بۆ گۆڕینی وزە بە جووڵەی میکانیکی.[١][٢] بزوێنەرە گەرمایییەکان کە بریتین لە بزوێنەرەکانی سووتانی ناوەکی و بزوێنەرەکانی سووتانی دەرەکی (وەکوو بزوێنەری ھەڵم) بۆ دروستکردنی گەرما و پاشان دروستکردنی جووڵە لەو گەرمایە، سووتەمەنی بەکار دەبەن. بزوێنەرە کارەبایییەکان وزەی کارەبایی دەکەن بە جووڵەی میکانیکی، بزوێنەرە ھەوایییەکان ھەوای پەستاوتە بەکار دێنن و ئەوانی تر - وەکوو ئەوانەی وا کاتژمێرەکان دەخەنە کار وزەی ئێلاستیک بەکار دەبەن. لە سیستەمە بایۆلۆژیکییەکاندا، بزوێنەرگەلی گەردی، وەکوو میووزین لە ماسوولکەکاندا، بۆ دروستکردنی جووڵە وزەی کیمیایی بەکار دەبەن.

بزوێنەری سووتانی ناوەکیی V6، ئۆتۆمبیلی مێرسێدێس

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Definition of motor | Dictionary.com". www.dictionary.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-05-31.
  2. ^ "Definition of ENGINE". www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). 2023-05-23. Retrieved 2023-05-31.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری