مونتەزر زەیدی لەدایکبووی ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٩ لە بەیرووت لە لوبنان.مونتەزر ڕۆژنامەونێکی عێراقییە و لە زانکۆی بەغدا گەیاندنی خوێندووە و موسڵمانێکی شیعەەیە .ناسراوی مونتەزر زەیدی دەگەڕێتەوە بۆ ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ کاتێک پێڵاوەکانی بۆ هەریەکە لە سەرۆککۆماری ئەوکاتی ئەمریکا جۆرج دەبلیوو بوش و سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق نوری مالیکی تێهەڵدا ئەمەش لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بەغدا بوو.لە ئێستادا پێڵاوەکەی مونتەزر لە مۆزەخانەی (TriBeCa) لە نیۆرک سیتی هەڵگیراوە ئەم ڕووداوە دەنگۆیەکی گەورەی نایەوە و لە کەنەدا ناڕەزاییەکان پەرەسەند و ئەوانیش بەپێڵاوەکانییان لە وێنەی جۆرج دەبلوو بۆشییان دەدا و پرۆگرامسازانی یارییە ئەلیکتڕۆنیش ئەو ڕووداوەیان وەک یارییەکی ئەلیکتڕۆنی وەشاند.

مونتەزر زەیدی
منتظر الزيدي

گرتەیەک لەکاتی تێهەڵدانی پێڵاوەکەی مونتەزر زەیدی بۆ نوری مالیکی و جۆرج دەبلوو بۆش
لەدایکبوون (١٩٧٩-٠١-١٥) ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٩ (تەمەن ٤٥ ساڵ)
پەروەردەزانکۆی بەغداد
پیشەڕۆژنامەنووس
نووسەر
ناسراوە بەتێهەڵدانی پێڵاوەکەی بۆ جۆرج دەبلیوو بوش
Notable credit(s)
ئەلبغدادیە تی ڤی
ئایینئیسلام