موراد کانی کوردەیی
عەمید موراد عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا ناسراو بە موراد کانی کوردەیی (مردووی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە ڕانیە) فەرماندەی سەربازی و بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاساییی پۆلیسی ڕاپەڕین بوو، کە لە کاتی دەسبەسەرکردنی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە لەگەڵ دوو پاسەوانەکانی کوژرا.[١][٢][٣]
موراد کانی کوردەیی | |
---|---|
مەرگ | ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ |
ھۆکاری مەرگ | کوشتن لەلایەن ھێزە ئەمینییەکان |
شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی شەھیدانی کۆیە |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | عەمید موراد عەبدولڕەحمان عەوڵا |
پیشە | فەرماندەی سەربازی |
حیزبی سیاسی | یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |
مردن دەستکاری
موراد کانی کوردەیی لە ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە شاری ڕانیە لە کاتێکدا ھێزە ئەمینییەکانی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەیانھەویست دەستەبەری بکەن، لەگەڵ دوو پاسەوانەکانی کوژرا. بنەماڵەی کانی کوردەیی گوتویانە دوای وەرگرتنەوەی تەرمەکەی و توێکاری پزیشکی، دەرکەوتووە کە عەمید موراد فیشەک بەر قاچی کەوتووە و نەمردووە، بەڵکوو دوای قۆڵبەستکردنی بە برینداری بردویانە و دواتر لەژێر ئەشکەنجەدانێکی زۆر گیانی لەدەستداوە.[٤][٥][٦][٧]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ میدیای یەکێتی: موراد کانی کوردەیی کوژراوە. تۆڕی میدیاییی ڕووداو. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
- ^ خانەوادەی موراد کانی کوردەیی راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە. ئێن ئاڕ تی. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
- ^ خەندان زانیاریی نوێ لەبارەی "کوژرانی موراد کانی کوردەیی" بڵاودەکاتەوە. خەندان. سەردان لە ڕێکەوتی ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١.
- ^ بنەماڵەى موراد کانی کوردەیی: عەمید موراد بەپێی راپۆرتى پزیشکی دادوەری لەژێر ئەشکەنجەکدا کوژراوە. شارپرێس. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
- ^ بنەماڵەى موراد کانی کوردەیی راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە. زەمەن پرێس. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
- ^ ڕاگەیەنراوێک لە بنەماڵەی موراد کانی کوردەیی: وەڵامی تووندمان دەبێ. ناس کورد. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
- ^ ئهنجوومهنی ئاسایشی ھهرێم: "موراد کانی کوردەیی و دوو لە پاسەوانەکانی لە رووبەڕووبوونهوهی ھێزێکی ئەمنییدا كوژران". ئاژانسی ئاناتۆلیا. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.