من چیتر نامەوێت تۆ بم

تاکەگۆرانییەکی ٢٠١٧ی بیڵی ئایڵش

«من چیتر نامەوێت تۆ بم» (بە ئینگلیزی: Idontwannabeyouanymore) گۆرانییەکی گۆرانیبێژی ئەمریکی بیڵی ئایڵشە، لە تۆماری درێژخایەنی زەردەخەنەم بۆ مەکە (٢٠١٧) بەدی دەکرێت.[١] بیڵی و براکەی، فینیەس ئۆکۆنێڵ بە ھاوبەشی ھۆنراوەی گۆرانییەکەیان نووسیوە و ئەمەی دووەمیان بە تەنھا کاری بەرھەمھێنانی بۆ کردووە. لە ڕێگەی داڕکڕووم و ئینتەرسکۆپ ڕیکۆردز لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٧، وەک پێنجەم تاکەگۆرانیی تۆمارە درێژخایەنەکە بڵاو کرایەوە. لە ڕووی مۆسیقییەوە، گۆرانییەکە تراکێکی پۆپ و ڕیتم و بلووزە لەگەڵ ئاوازێکی کاریگەر بە جاز و نیۆ سۆل، کە بە شێوەیەکی زۆر لە خەمۆکییەکەی بیڵی ئیلھامی وەرگرتووە.[٢] لە ڕووی بازرگانییەوە، «من چیتر نامەوێت تۆ بم» لە بیلبۆرد ھۆت ١٠٠ گەیشتە ژمارە ٩٦. چەندین بڕوانامەی بەدەست ھێناوە.

« من چیتر نامەوێت تۆ بم »
"من چیتر نامەوێت تۆ بم" cover
تاکەگۆرانی لە لایەن بیڵی ئایڵش from the EP زەردەخەنەم بۆ مەکە
سەردێڕی ئینگلیزیIdontwannabeyouanymore
بڵاوبوونەوە٢١ی تەممووزی ٢٠١٧ (2017-07-21)
چەشن
ماوە٣:٢٤
بڵاوکەرەوە
نووسەر
زمانئینگلیزی
بەرھەمھێنەرفینیەس ئۆکۆنێڵ
پێرستی تراکی بیڵی ئایڵش
کۆپیکات
(٢٠١٧)
"من چیتر نامەوێت تۆ بم"
(٢٠١٧)
کوڕەکەم
(٢٠١٧)
ڤیدیۆی ستوونی
"من چیتر نامەوێت تۆ بم" لە یووتیووب

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Billie Eilish Releases New Track, "idontwannabeyouanymore"". Umusic (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-04-23. ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Billie Eilish Breaks Down "idontwannabeyouanymore" On Genius' Series 'Verified'". Genius (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-04-23.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری