مستەفا سەفوەت:(١٩٠٦-١٩٠٧)-(١٩٦٣) نووسەر ، كەسایەتی ئاینی ، شاعیر ، چالاگی سیاسی ، شانۆنووس ، وەرگێڕ ، لەنەتەوەی كورد بووە.

مستەفا سەفوەت

سەرەتای ژیان و خوێندنی دەستکاری

مەلا مستەفا کوڕی حاجی مەلا ڕەسووڵی دێلێژەیە، (١٩٠٦-١٩٠٧) لە گەڕەکی (دەرگەزێن)ی شاری سلێمانی لەدایک بووە. بە منداڵی چووەتە حوجرە، سەرەتا لای مەلا فاتم لە گەڕەکی خۆیان خوێندوویە، پاشتر بۆ حوجرەی خواجە ئەفەندی و تەواوکردووە. ئەمجا چووەتە مزگەوتەکەی خۆیان خوێندوویە.[١][٢]

فەقێیەتی

بە فەقێیەتی زۆر شوێن گەڕاوە: (مزگەوتی فەرھادکەرکووک لای مەلا ڕەزای واعیز و گوندی (بێژوێسەردەشت. ئەمجا گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و لای مەلا حسێنی پیسکەندی خوێندوویە. دواجار لە مزگەوتی شێخ عەبدوڕڕەحمانی شێخ ئەبووبەکر، ئیجازەی زانستیی لە شێخ باباعەلیی شێخ عەبدوڵڵای تەکیەیی وەرگرتووە.[١][٢]

خانەقای مەولانا خالید

کە باوکی مردووە، پاش ساڵێک دوای مەلا مەحموودی برای کە ڕووی کردووەتە کاسبی، مودەرریسی و پێشنوێژیی مزگەوتەکەیکەوتووەتە ئەستۆ. بەم پێیە لە ١٩٢٨دا ئیرادەی شاھانەی بۆ ئەو وەزیفەیە بۆ دەرچووە. لە ١٩٥٦ بەدواوە بووە بە خوتبەخوێنی خانەقای مەولانا خالیدیش.[١][٢]

نەخۆش كەوتنی دەستکاری

سەفوەت لە ژیانیدا نەفس بەرز بووە. ڕۆژانی دووەم جەنگی جیھانی پێ بەپێ کاسبیی کردووە و ھەردوو دێی (بێستانسوور) و (گۆپاڵە)ی بە ئیجار گرتووە و خەریکی کشتوکاڵ بووە. بەو ھۆیەیشەوە دوچاری نەخۆشیی سیل ھاتووە. بۆیە ماوەیەک لە نەخۆشخانەی (عةزل)ی بەغدا کەوتووە و سەرەتای ١٩٤٣ بە یارمەتیی تۆفیق وەھبی بەگ کە وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی بووە، نێردراوەتە سەنەتۆریۆم (مةصةح)ی بەحەننەس لە لوبنان و نزیکەی ساڵێکی لێ ماوەتەوە. ئەو ساڵە، بە حوکمی تێکەڵیی لەگەڵ ڕۆشنبیرانی دیکە، ئاسۆی بیری فراوانتر بووە. پاش چاکبووونەوە، یەخەگیری نەخۆشیی تازە بووە و کەوتووەتە ھاتوچۆی بەغدا بۆ لای پزیشکان. ئەمە جگە لەوەی کە گیرۆدەی کاری سیاسیی کوڕانی بووە، بە ڕادەیەک کە لە دوو ساڵی کۆتاییی تەمەنیدا لە دەرسوتنەوە و پێشنوێژی دووریان خستووەتەوە.[١][٢]

كۆچی دوایی دەستکاری

تا لە ڕۆژی ٩/١٢/١٩٦٣دا کۆچی دواییی کردووە.[١][٢]

چالاكی سیاسی دەستکاری

سەفوەت لە مەیدانی سیاسەتدا ھەر ئەندامی حیزبی برایەتی بووە و دواتر وازی لە کاری ڕێکخراوەیی ھێناوە. لایەنگریی بەرەی چەپ و ئاشتیخوازانیشی کردووە.[١][٢]

بەرهەمەكانی دەستکاری

شاعیریش بووە، سەرەتا ناسناوی "شێواو" و پاشان "سەفوەت"ی ھەڵگرتووە، شیعری لە "گەلاوێژ" و "دەنگی گێتیی تازە"دا بڵاوبووەتەوە.[١][٢]


بەرھەمەکانی ئەمانەن:[١][٢]


ئەم دەستنووسانەیشی ھەن:[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل8220-8222
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ دیوانی سەفوەت، پێشەکی و ئامادەکردن و پەراوێزبۆنووسینی دکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ، بەغدا، ١٩٨٤، ل٤-١٦؛ أعلام کرد العراق، ص٨١٥-٨١٦.