مزگەوتی عومەر کوڕی خەتتاب (بەرلین)
ئەم وتارە سەبارەت بە مزگەوتی عومەر کوڕی خەتتاب (بەرلین) نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە مزگەوتی عومەر کوڕی خەتتاب (ڕوونکردنەوە).
مزگەوتی عومەر کوڕی خەتاب دەکەوێتە بەرلین پایتەختی ئەڵمانیا. ئەم مزگەوتە لەلایەن کۆمەڵەی پرۆژە خێرخوازییەکانی ئیسلامی (Islamischen Verein für wohltätige Projekte e.V) دروستکراوە و لە ساڵی ٢٠١٠ دا کراوەتەوە.
مزگەوتی عومەر کوڕی خەتتاب (بەرلین) | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ |
ناو بە زمانی فەرمی | Omar-Ibn-Al-Khattab-Moschee |
ناونراوە لەدوای | عومەر کوڕی خەتتاب |
وڵات | ئەڵمانیا |
دابەشکاریی کارگێڕی | Friedrichshain-Kreuzberg |
جێ | Kreuzberg |
پۆتانی شوێن | ٥٢°٢٩′٥٦″N ١٣°٢٥′٣٦″E |
ڕێکەوتی کردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ |
وێبگە | http://www.ivwp.de/ |
مێژوو دەستکاری
لەسەرەتای ساڵی ٢٠٠٤ کۆمەڵەی پڕۆژە خێرخوازییە ئیسلامییەکان داوای دروستکردنی مزگەوتیان کرد.[١] لەمانگی حوزەیرانی ھەمان ساڵدا دەستکرا بەدروستکردنی مزگەوتەکەو ساڵی ٢٠٠٨ کاری بیناسازی تەواوبوو.[٢] مزگەوتەکە لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٠ کرایەوە. مزگەوتەکە لە دۆمەیەکی بچووک و چوار منارەی حەوت مەتر بەرز پێکھاتووە، ھەروەھا دەتوانێت ھەزار کەس لەخۆیدا جێ بکاتەوە.[٣]
پێشانگا دەستکاری
-
مزگەوتی عومەر کوڕی خەتتاب
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Bezirk genehmigt umstrittene Moschee". www.tagesspiegel.de (بە ئەڵمانی). Retrieved 2021-07-10.
- ^ "Minarette über Kreuzberg". www.tagesspiegel.de (بە ئەڵمانی). Retrieved 2021-07-10.
- ^ "إنشاء «Berliner Zeitung» - ويكيبيديا". ar.wikipedia.org (بە عەرەبی). Retrieved 2021-07-10.[بەستەری مردوو]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مزگەوتی عومەر کوڕی خەتتاب (بەرلین) تێدایە. |